سێ به‌رپرسی ئاسایشی هیندسـتان که له پـۆسـتی باڵادان به ئاژانسی دهنگوباسی ڕۆیته‌رزیان گوتووه گه‌وره‌ترین ده‌زگای نه‌هێشتنی تێرۆر له وڵاته‌که‌یان پـیلانی کۆمه‌ڵێـکی توندڕه‌وی ئاشکراکردووه بۆ هه‌وڵی کوشتنی خاتوو شێخ حه‌سینه سه‌رۆک وه‌زیری به‌نگلادیش و پاشان ئه‌نجامدانی کوده‌تایه‌ک.
کاربه‌ده‌سـتانی حکومی و پـۆلیس ڕۆژی سێشه‌ممه گوتیان هیندسـتان ورده‌کاری ئه‌و پـیلانه ڕاده‌سـتی به‌نگلادیش ده‌کات که له لایه‌ن ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵی ناسراو به " جه‌ماعه‌ت ئه‌لموجاهیدین" داڕ‌ێژرابوو.
به‌نگلادیش لای خۆیه‌وه به شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه نه‌کرد خاتوو شێخ حه‌سینه ئامانجی ئه‌و کۆمه‌ڵه بووبێت له‌و پـیلانه، به‌ڵام گوتیان ڕێوشوێنی توندی ئاسایشیـیان له سنووره‌کانی وڵاته‌که‌یان له‌گه‌ڵ هیندسـتان گرتووه‌ته‌به‌ر.
به‌پـێی کاربه‌ده‌سـتانی هیندسـتان پـیلانه‌که پاش کوژرانی دوو ئه‌ندامی ئه‌و کۆمه‌ڵه توندڕه‌وه ئاشـکرابوو کاتێـک له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه سه‌رقاڵی دروسـتکردنی بۆمبێـک بوون له ماڵێـک له ویلایه‌تی بهنغال له ڕۆژهه‌ڵاتی هیندسـتان. پـۆلیسی هیندسـتان ده‌ڵێت توندڕه‌وه‌کان خه‌ڵـکی به‌نگلادیش بوون و وڵاتی هیندسـتانیان وه‌ک شوێنێـکی گونجاو بۆ دانانی پـیلانهکهیان هه‌ڵبژاردبوو.
کاربه‌ده‌سـتێـک له وه‌زاره‌تی ناوخۆی هیندسـتان به ڕۆیته‌رزی گوتبوو ئامانجی سه‌ره‌کی پـیلانه‌که له‌ناوبردنی ڕێبه‌رانی سیاسی به‌نگلادیش بووه له‌گه‌ڵ نه‌هێشـتنی سیسته‌می دیموکراتی له‌و وڵاته‌دا. گوتوشیه‌تی سوپاس بۆ خوا پـیلانهکهیان ئاشکرا کردووه، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا ڕه‌نگه هیندسـتان به‌و کاره تاوانبار بکرایه.
جێی ئاماژه‌یه جه‌ماعه‌ت ئه‌لموجاهیدین چه‌ندان هێرشی کوشنده‌یان له به‌نگلادیش ئه‌نجامداوه.