سه‌رچاوه‌یه‌ک له له‌شکری لوبنان ده‌ڵێت توانیویانه شکستبهێنن به پـیلانێـکی توندڕه‌وه ئیسلامیـیه‌کان بۆ دامه‌زراندنی ئیماره‌تێـکی ئیسلامی له باکوری وڵات.
سه‌رچاوه‌که که ڕۆژی سێشه‌ممه بۆ ڕادیۆ سه‌وا لێدوانی له‌م باره‌یه‌وه دابوو، گوتیشی پـێده‌چێت توندڕه‌وه‌کان سه‌ر به به‌ره‌ی نوسره‌ی باڵی ئه‌لقاعیده له سوریا و داعش بن.
پاشان ئاماژه‌ی بۆ هێرشه‌کانی ئه‌م دوایـیانه‌ی سه‌ر له‌شکر کرد له ناوچه‌کانی ته‌رابلوس و باکوری لوبنان و گوتی ویستوویانه به‌م هێرشانه ئاژاوه له‌و ناوچانه بنێنه‌وه و میرنشینی ئیسلامی خۆیان ڕابگه‌یه‌نن.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌که گوتویه‌تی دانیشـتوانی سووننه‌ی باکوری وڵات پـیلانی ئه‌و توندڕه‌وانه‌یان ڕه‌تکردووه‌ته‌وه و له به‌رامبه‌ردا پـشـتیوانیان له له‌شکر کردووه و سه‌رئه‌نجام تونده‌ڕه‌وه‌کان به‌ره‌و به‌رزایـیه‌کان هه‌ڵاتوون.
گوتیشی له‌شکر چه‌ند عه‌مبارێـکی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی و 3 ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراوی دۆزیوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها 160 که‌سی گومانباریشی ده‌سـتگیرکردووه که ژماره‌یه‌کیان سوریاین.