کۆنفرانسێک له به‌رلین سه‌باره‌ت به په‌نابه‌رانی سوریا
نوێنه‌ران و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی 40 وڵات ئه‌مرۆ له به‌رلین کۆده‌بنه‌وه بۆ تێشک خستنه سه‌ر یارمه‌تی دانی وڵاتانی دراوسێ سوریا بۆ سه‌وداکردن له‌گه‌ڵ گروپێکی زۆر له په‌نابه‌ران که به هۆێ ساڵانێکی شه‌ره‌وه وڵاتیان به جێ هێشتوون.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆردن ناسر جۆده هۆشداری دا وه‌کو ئه‌و ناوی ده‌بات" ماندوویی وڵاتی مێواندار" له هه‌وڵدانه‌کانیاندا بۆ به دووا چووی پێداویستیه‌کانی که‌سانێکی هه‌ره زۆرتر.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کان فه‌ره‌تر له سێ ملیۆن په‌نابه‌ری سوری تۆمار کردووه. تورکیا و لوبنان مێوانداری فه‌ره‌تر له یه‌ک میلیۆن که‌س ده‌که‌ن، له کاتێکدا ئۆردون، عێراق و میسر و هه‌زارانی تریان وه‌رگرتوون.
له سوریا که شه‌ر له مانگی سێ ساڵی 2011 ده‌ستیپێکردفیشاری به‌سه‌ر 6.5 که‌سی هێنا ماڵه‌کانیان به جێ بهێڵن.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان داوای بیلۆنه‌ها دولاری کردووه بۆ دابینکردنی یارمه‌تیه مرۆڤایه‌تیه‌کان بۆ په‌نابه‌ره‌کان به‌ڵام ته‌نها نێوه‌ی ئه‌وه‌ی که پێویسته به ده‌ست گه‌ێشتووه.