به پێێ هه‌واڵی ئاژانسی په‌یامنێری ڕۆیتێر و لێدوانه‌کانی سه‌رچاوه‌کانی ئاسایش، هێزه‌کانی کورد شاری زومار و چه‌ندین گوندی نزیک ئه‌و شوێنه‌یان سه‌ره‌تای ئه‌مڕۆ شه‌مه دوای هێرشێکی قورسی ئاسمانی بۆ سه‌ر یاخی بووانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێڕاق و شام ئهستاندنههوه.
ئه‌فسه‌رێکی زانیاری نه‌هینی کورد له زومار کوتی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه سه‌ره‌تای به‌یانی له پێنج لاوه پێشڕه‌وی یان کرد و شه‌ڕ و به‌ربه‌ره‌کانی یه‌کی قورس ده‌ست پێ‌کرد، به‌ڵام سه‌رئه‌نجام ئه‌وان سه‌رکه‌وتن. وته‌بێژێکی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش گوتی زومار ئێستا له ده‌ستی کورد دایه.
زومار یه‌کێک له ئه‌و شارانه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کورده که له هێرشی مانگی ئاگوست له لایه‌ن داعشه‌وه گیرا و وای کرد ئه‌و گرووپه هه‌ڕه‌شه له پێته‌ختی هه‌ریمی کوردستان بکات، که پاشان هێرشه‌کانی ئاسمانی له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکای به دوادا هات هه‌ڵمه‌تێک له‌به‌ریتانیا و فه‌ڕانسه به‌شداریان تێدا کردووه.
ئه‌گه‌ر کورده‌کان له توانایان دابێت زومار بپارێزن، بۆ ئه‌وان ئاسانتر ده‌بێت بۆ شنگار پێشڕه‌وی بکه‌ن، شوێنێک ملیتانه‌کانی ئیسلامی له سه‌ر کێوی شه‌نگال ده‌وری ئه‌ندامانی که‌مینه‌ی ئیزه‌دییان داوه.
پێشمه‌رگه‌یه‌ک له ئه‌و ناوچه‌یه شه‌مه کوتی سێرهگرێکی زۆر هێشتا له گوندێکی نزیک زومار دان، و ئوتوموبیلێکی بۆمب کراو کاتێک ته‌قیه‌وه که پێشمه‌رگه‌کان لێی نزیک بوونه‌وه، وای کرد حه‌وت پێشمه‌رگه گیانیان له ده‌ست بده‌ن.
له گوندێکی دیکه‌دا، عه‌ین ئهلحهلوا، وه‌ک پێشمه‌رگه‌که کوتی 17 ملیتان به دیل گیراون، که هه‌موویان سونی تورکمه‌ن خه‌ڵکی شاری ته‌ل ئهعفهرن.