Accessibility links

عیسمه‌ت حه‌سه‌ن: له‌ میدیای تورکیاوه‌ زانیومانه‌ ڕێگه‌ به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ ده‌درێت بێنه‌ کۆبانی به‌ڵام به‌ فه‌رمی هیچ شتێکمان پێڕانه‌گه‌یه‌ندراوه


عیسمه‌ت حه‌سه‌ن وه‌زیری به‌رگری کانتۆنی کۆبانی

وه‌زیری به‌رگری کانتۆنی کۆبانی ده‌ڵێت کۆبانی پێویستی به‌ کۆمه‌ک و یارمه‌تی زیاتری له‌شکریی و مرۆڤانه‌ هه‌یه‌.

دره‌نگانێکی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ فڕۆکه‌کانی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی و پێداویستیه‌ ته‌ندروستیه‌کانی گه‌یانده‌ کۆبانی.

عیسمه‌ت حه‌سه‌ن، وه‌زیری به‌رگری کانتۆنی کۆبانی ده‌ڵێت له‌گه‌‌ڵ گه‌یشتنی ئه‌و یارمه‌تیانه‌دا جارێکی تریش تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی هێزه‌کانی خۆی کۆکردۆته‌وه‌ و له‌ ناوچه‌کانی تریشه‌وه‌ هێزی تریشی هێناوه‌ و هێرشی تری ده‌ستپێکردۆته‌وه‌ له‌ باشور و له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کۆبانیه‌وه‌.

به‌ڕێز حه‌سه‌ن ده‌شڵێت هێشتاش کۆبانی له‌ مه‌ترسیدایه‌ و ده‌رگاکانی کۆبانی کراوه‌یه‌ بۆ هه‌موو پشتیوانیه‌ک.

هه‌ر پاش گه‌یاندنی کۆمه‌که‌کان بۆ کۆبانی تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ ژماره‌یه‌ک ناوچه‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا ده‌ستیان کردووه‌ به‌ هێرشکردن له‌وانه‌ شه‌نگال و هه‌ندێک ناوچه‌ی تریش، وه‌ک سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ده‌ڵێن هیڕشه‌کان کراونه‌ته‌ سه‌ر شه‌ڕڤانانی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل یان یه‌په‌گه‌، وه‌زیری به‌رگری کانتۆنی کۆبانی ده‌ڵێت بۆ یه‌په‌گه‌ هیچ جیاوازیه‌ک نییه‌ له‌ نێوان کۆبانی و شه‌نگال و هه‌ولێردا.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ عیسمه‌ت حه‌سه‌ن وه‌زیری به‌رگری کانتۆنی کۆبانی کردووه‌.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:43 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG