چوار ئێرانی به هۆێ په‌لاماری ئه‌سیده‌وه ده‌ستگیر کران
میدیای ده‌وڵه‌تی ئێرانی راده‌گه‌ێنیت کاربه‌ده‌ستان چوار که‌سیان به هۆێ پێداکردنی ئه‌سید به سه‌ر ژناندا ده‌ستگیر کراوون.
زنجیره‌یه‌ک له هێڕشانێکی به ئه‌سید دا بۆ به‌سه‌ر به‌لای که‌م دوو ژن‌دا له شاری ئه‌سفه‌هان له هه‌فته‌ی رابوردوودابوه بێزاریه‌کی گشتی لێکه‌وته‌وه. ئێستاکه ئاژانسی په‌یام و نووچه‌ی فه‌رمی ئێرانی – ئیرنا راده‌گه‌ێنێت که چوار که‌س ئێستاکه له گرتووخانه‌دان.
راپۆرته‌که ناسنامه‌ی ئه‌و گومانلێکراوانه وه یاخود هۆی کرداره‌که‌یان ده‌ر ناخات، به‌ڵام هاووڵاتیانی ناوچه‌که گومانیان هه‌یه له شیانی ئه‌وه‌ی هێڕش به‌ره‌کان له‌وانه‌یه له‌و بروایه‌دا بوونه ژنه‌کان به ئه‌ندازه‌ی پێویست خۆیان دا نه‌پۆشیبن.
به پێ یاساکانی ئێران ژنان له ده‌ره‌وه ده‌بێت له‌سه‌ره‌وه تا پێ به باشی خۆیان بپۆشن.