فه‌ریقی یه‌که‌م بابه‌کر زێباری سه‌رۆک ئه‌رکانی سوپای عێڕاق له ناو رێبه‌رانی کاروباری به‌رگری 22 وڵاتان بوو که سێ شه‌ممه له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئه‌مریکا کۆبونه‌وه و لایه‌نه‌کان بۆچونه‌کانیان خستنه روو له‌سه‌ر رێگاکانی شه‌ڕ به دژی گروپی ده‌وڵه‌تی ئیسلام ناسراو به داعش.
زێباری ده‌ڵێت هه‌موو لایه‌نه‌کان کۆک بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی داعش هه‌ڕه‌شه‌یه له سه‌ر ته‌واوی جیهان و ده‌بێت هه‌ڵسوکه‌وتی له‌گه‌ڵ بکرێت.
سه‌باره‌ت به توانای عێڕاق له‌شه‌ر به‌دژی داعش، سه‌رۆک ئه‌رکانی سوپای عێراق ده‌ڵێت هێزه‌کانی عێڕاق ده‌توانن شه‌ڕه‌که بکه‌ن ئه‌گه‌ر پشتیوانی به هێزی ئاسمانی و ڕاهێنانی پێویست ببینن.