حکومه‌تی فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێت چه‌ک بۆ شه‌ڕوانانی کورد ڕه‌وانه ده‌کات، ئه‌وانه‌ی ئێسـتا له کۆبانی له دژی داعش له شه‌ڕێـکی سه‌ختدان.
ستیفان لو فۆل گوته‌بێژی حکومه‌تی فه‌ڕه‌نسا ڕایگه‌یاند وڵاته‌که‌ی هه‌موو شتێـک ده‌کات بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌وانه‌ی شه‌ڕی دژی داعش ده‌که‌ن و به تایبه‌تی کورده‌کان. ده‌ڵێت له‌وانه ناردنی چه‌کی گونجاو بۆیان.
به‌ڕێز لو فۆل باسی له‌وه‌ش کرد که سه‌رۆک فڕانسوا ئۆلاند ده‌سـتنیشـانی نه‌کردووه چ جۆره چه‌کێـک ڕه‌وانه‌ی شه‌ڕوانانی یه‌په‌گه بکرێت.
جێی ئاماژه‌یه سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسا له مانگی هه‌شت ئاماژه‌ی به‌وه کرد که‌وا وڵاته‌که‌ی چه‌ک ڕه‌وانه‌ی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا ده‌کات، ئه‌وانه‌ی شه‌ڕی ڕژێمه‌که‌ی ئه‌سه‌د و داعش ده‌که‌ن.
فه‌ڕه‌نسا یه‌که‌م وڵات بوو چووه نێو هاوپه‌یمانێتی ئه‌مه‌ریکا بۆ شه‌ڕی دژی داعش، به‌ڵام به‌شداری له هێرشی ئاسمانی له سوریادا ناکات.