ئێران داوای باوه‌ری و دڵنیایی ده‌کات سه‌باره‌ت به کێشه‌ی ناو‌کی و توندره‌وه‌کان
وته بێژی په‌رله‌مانی ئێران عه‌لی لاریجانی ده‌ڵێت زۆر پێویسته له سازدانی باوهریهکی زۆرتر له‌گه‌ڵ رۆژئاوا، شتێک که یارمه‌تی بدات له هه‌ردوو به‌رنامه‌ی ناو‌کی وه هه‌وڵدانه‌کان له شه‌ڕی دژ به گروپی تیرۆریستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.
لاریجانی ده‌ڵێت هیچ په‌ێوه‌ندیه‌کی سروشتی، راسته‌وخۆ نییه له نێوان دانوستاندنه‌کان سه‌باره‌ت به ژێر خانی ناو‌کی ئێران وه تێکۆشان دژ به شه‌ڕکه‌رانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.
به‌ڵام لاریجانی وت‌و وێژکهری باڵای پێشینی ناو‌کی ئێران له رۆژی چوارشه‌مه له ژنییڤ به په‌یامنێرانی ووت دانوستاندنه‌کان ده‌کرێ پێکه‌وه ببه‌سترێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لێره باوه‌ریه‌ک هه‌یه که ده‌بێ ساز بدرێت.
ئه‌و ده‌ڵی باوه‌ری که‌مه هه‌ر وه‌کو له جیاوازیه‌کاندا سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی ئوتۆمی تاران ده‌رده‌که‌وێت وه چوونیه‌تی یارمه‌تی دانی حکومه‌تی عێراقی دژ به شه‌ڕکه‌رانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.
ئێران ده‌لێت به‌رنامه‌ی ناو‌کی به مه‌به‌ستی ئاشتیانه‌یه به‌ڵام وڵاتانی ده‌سه‌ڵاتدارانی جیهان گومانیان هه‌یه له‌وانه‌یه بۆ درووست‌کردنی چه‌کی ناو‌کی دارێژرابیت.