لایه‌نه سیاسیه‌کانی کوردی سوریا له شاری دهۆک کۆبوونه‌ته‌وه به مه‌به‌ستی لێک‌نزیک بوونه‌وه و که‌مکردنه‌وه‌ی جیاوازیه‌کانیان له‌م ڕه‌وشه‌ی ئێستا کوردستانی سوریا پیایدا ڕه‌ت ده‌بێت.
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراقیش به‌شدار بووه له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی شاری دهۆک.
عه‌لی که‌ریمی نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر ده‌ڵێت ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه هه‌نگاوێکی زۆر ئه‌رێنیه له‌م سه‌روه‌خته‌دا و جێگای ده‌ستخۆشیه و ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه ده‌توانێت به‌سود بێت بۆ هه‌موو لایه‌نه‌کان بۆ په‌یه‌ده و بۆ هه‌موو لایه‌نه‌کانی خۆرئاوای کوردستان و هه‌موانیش ده‌زانن ئێستا خۆرئاوا به چ ڕه‌وشێکدا ده‌ڕوات و هه‌موش ده‌زانن خۆرئاوا چه‌ند پێویستیان به یارمه‌تیه به‌تایبه‌تیش له باشوره‌وه.
به‌ڕێز که‌ریمی ده‌ڵێت وێڕای هه‌موو جیاوازیه‌کان و هه‌موو ئه‌و ڕاگه‌یاندنه دژ به یه‌کانه‌ی دراون به‌ڵام هێشتاش ده‌کرێت ڕێکه‌وتن بێته ئاراوه له نێوان هه‌موو لایه‌نه‌کاندا (باشور و ڕۆژئاوا) و ده‌شڵێت هیواداره ئه‌و وانانه‌ی پێیان درا به هه‌ردوو لا به سنگی فراوانه‌وه دابنیشن و چونکه وه‌ک به‌ڕێز که‌ریمی ئاماژه‌ی پێده‌کات ئێستا ئه‌وه به‌سه‌رچوو لایه‌ک بێت و فه‌رمانڕه‌وایه‌تی بکات به‌سه‌ر لایه‌کی تردا جا له هه‌ر پارچه‌یه‌کی کوردستاندا بێت.
به‌ڵێن ساڵح، وتووێژی له‌گه‌ڵ عه‌لی که‌ریمی نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: