تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی وه‌ک ده‌گوترێت سه‌رچاوه‌یه‌کی گه‌وره‌یی داراییان هه‌یه و به‌شێک له‌و سه‌رچاوه داراییه له ڕێی فرۆشتنی نه‌وته‌وه به‌ده‌ستی ده‌هێنێت.
زۆرێک له پسپۆڕان له‌وبڕوایه‌دان بڕینی سه‌رچاوه داراییه‌کان له ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌کرێت وه‌ک میکانیزمێک لێی بڕوانرێت بۆ لێدانی ئه‌م ڕێکخراوه تێرۆریسته و سنوردارکردنێکی به‌رچاوی جموجۆڵه‌کانی.
کێ ئه‌م نه‌وته له داعش ده‌کڕێت؟
بابه‌کر دڕه‌یی، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی له ئاستی جیهانیدا نکوڵی لێناکرێت دۆسێی قاچاغچێتی نه‌وت و سپیکردنه‌وه‌ی پاره‌یه، به‌ڵام ده‌شڵێت ده‌کرێت ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌کانی جیهان و کۆمپانیا گه‌وره‌کان بزانن ئه‌م نه‌وته چۆن ده‌فرۆشرێت و ده‌توانن چاودێری تانکه‌ره گه‌وره‌کان بکه‌ن که ده‌ڕۆن به‌ره‌و سنوره ئاویه‌کان و وشکانیه‌کانیش.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز دڕه‌یی ده‌ڵێت هه‌ر ته‌نها نه‌وت سه‌رچاوه‌ی دارایی داعش نییه به‌ڵکو ڕێگه‌ی تریش هه‌ن وه‌ک ده‌ڵێت ئه‌و جموجۆڵ و تواناییانه‌ی داعش نیشانی ده‌دات به‌بێ پشتیوانیه‌کی ڕۆژانه و ملیۆن دۆلاری ڕۆژانه به‌ڕێوه ناچن و ده‌شڵێت ئه‌و پشتیوانیه له‌لایه‌ن وڵاتانی گه‌وره‌ی عه‌ره‌بی ناوچه‌که‌وه‌یه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: