ڕۆژنامه‌ی حوڕیه‌تی تورکی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ڕایگه‌یاند فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی وڵاته‌که‌ی چه‌ند شوێنێـکی پارتی کرێـکارانی کوردسـتانیان له ناوچه‌ی ئۆره‌ماری پارێزگای دیاربه‌کر بۆردومان کردووه.
ڕۆژنامه‌که ده‌ڵێت سه‌رۆکایه‌تی له‌شـکری تورکیا شه‌وی دووشه‌ممه فه‌رمانی بۆردومانکردنه‌که‌ی داوه. به گوته‌ی خۆیان ئامانجیان ئه‌وانه بوون که ده‌سـتیان له هێرشی چه‌کداری هه‌بووه له پاش خۆپـیشـاندانه‌کانی هه‌فته‌ی ڕابردوو.
حوڕیه‌ت ده‌ڵێت له پاش سێ ڕۆژ له هێرشی په‌که‌که بۆ سه‌ر شوێنی له‌شکری تورکیا به ئاڕپـیجی، فڕۆکه‌ی F-16 و F-4 ی تورکی له هه‌ردوو فڕۆکه‌خانه‌ی له‌شـکری مه‌له‌تی و دیاربه‌کر هه‌سـتاون و بۆردومانه‌که‌یان ئه‌نجام داوه.
جێی ئاماژه‌یه هه‌فته‌ی ڕابردوو به ده‌یان هه‌زار کورد ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کانی تورکیا بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر بێ ده‌نگی تورکیا له ئاست ئه‌و هێرشه گه‌وره‌یه‌ی داعش ده‌یکاته سه‌ر شاری کۆبانی و هه‌روه‌ها ڕێگه نه‌دانی به کوردانی تورکیا له‌وه‌ی بچن یارمه‌تی کوردانی سوریا بده‌ن. هێزه‌کانی پـۆلیسی تورکیا به توندی ڕووبه‌ڕووی خۆپـیشانده‌ران بوونه‌وه و له ئاکامدا 37 که‌س کوژران و سه‌دان که‌سی دیکه برینداربوون.
ئه‌گه‌ر بێت ئه‌م هه‌واڵه‌ی حوڕیه‌ت ڕاست بێت، ئه‌وا ده‌بێته یه‌که‌م جار فڕۆکه‌کانی تورکیا شوێنی پارتی کرێـکارانی کوردسـتان بۆردومان بکه‌ن له‌وه‌تای پـرۆسه‌ی ئاشـتی ده‌سـتیپـێـکردووه.