کاربه‌ده‌سـتێـکی حکومه‌تی تورکیا ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی هیچ ڕێـکه‌وتنێـکی نوێی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا نه‌کردووه له باره‌ی به‌کارهێنانی فڕۆکه‌خانه‌یه‌کی له‌شـکری له باشوری وڵات بۆ شه‌ڕی دژی داعش.
کاربه‌ده‌سـته‌که که ڕۆژی دووشه‌ممه بۆ ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێس قه‌سه‌ی ده‌کرد، گوتیشی تورکیا و ئه‌مه‌ریکا هێشـتا له وتووێژدان سه‌باره‌ت به فڕۆکه‌خانه‌ی ئینچه‌رلیک و هه‌روه‌ها داواکه‌ی تورکیا بۆ سه‌پاندنی قه‌ده‌غه فڕین به‌سه‌ر ناوچه‌یه‌کی سوریا و له‌گه‌ڵیدا ناوچه‌یه‌کی ئارام بۆ په‌نابه‌ران.
جێی ئاماژه‌یه ڕۆژی یه‌کشه‌ممه کاربه‌ده‌سـتێـک له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا گوتی تورکیا قایل بووه ئه‌مه‌ریکا فڕۆکه‌خانه له‌شـکریـیه‌کانی بۆ شه‌ڕی دژی داعش به‌کاربهێنێت.