ستێر چه‌لۆ نووسه‌ری خه‌ڵـکی شاری کۆبانی ده‌ڵێت هه‌ر چه‌کدارێـکی داعش بۆ شاری کۆبانی هاتبێت ته‌مه‌نی له نێوان پـێـنج بۆ شه‌ش ڕۆژ زیاتر نیـیه. ده‌شڵێت ئه‌و چه‌کدارانه له ڕه‌ققه و مه‌نبج و گرده سپـی دێن و ئێسـتا زانیاری هه‌یه که‌وا له عێراقیشه‌وه چه‌کدار ڕه‌وانه ده‌که‌ن. پاشان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات کۆبانی ده‌بێته گه‌وره‌ترین گۆڕسـتانی داعش له سوریا.
به‌ڕێز چه‌لۆ که له ئێسـتادا له‌سه‌ر سنوور چاو‌دێر ڕه‌وشی شاره‌که‌ی ده‌کات به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت شه‌وی ڕابردوو (یه‌کشه‌ممه له‌سه‌ر دووشه‌ممه) شه‌ڕی گه‌وره له هه‌رسێ قۆڵی کۆبانی ڕوویانداوه، له ڕۆژئاوا و له باشور و ڕۆژهه‌ڵات. گوتیشی به‌پـێی ئه‌و زانیاریـیانه‌ی پـێمان گه‌یشـتووه نزیکه‌ی 75 چه‌کداری داعش کوژراون و ژماره‌یه‌کیشیان به‌دیل‌گیراون.
ده‌قی وتووێژه‌که‌ی ستێر چه‌لۆ له‌و فایله ده‌نگیـیه‌دایه.