کۆبانی هه‌ر به ته‌نها له‌به‌رده‌م مه‌ترسی هه‌ڕه‌شه‌ی تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا نییه به‌ڵکو کوتووشه‌ته به‌ر مه‌ترسی ڕوودانی کاره‌ساتێکی مرۆڤایه‌تیشه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو ڕه‌وشه ترسناکه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌م شاره‌ی کوردستانی سوریا وه‌ستاوه‌ته‌وه به‌ڵام هێشتا نه‌توانراوه کۆمه‌ک و هاوکاریه‌کی ئه‌وتۆ بگه‌یه‌ندرێته خه‌ڵکی سیڤیڵی شاره‌که یانیش بگه‌یه‌ندرێته ئه‌وانه‌ی به‌ره‌نگاری هێرشه‌کانی داعش ده‌بنه‌وه.
میوانه‌کانی مێزگرد:
بورهان ڕه‌ئوف، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر
هیوا عوسمان، نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان
له ڕووی سیاسیشه‌وه پێناچێت هه‌نگاوێکی ئه‌وتۆ نرابێت، هه‌نگاوێک که هه‌ر هیچ نه‌بێت تا ئه‌ندازه‌یه‌کی که‌میش ئاڕاسته‌ی ڕووداوه‌کان بگۆڕێت.
له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردووی ئه‌م شه‌ڕانه‌ی کۆبانیدا شه‌قامی کوردی چ له ناوه‌وه و چ له ده‌ره‌وه‌ش خرۆشاوه، هاوکات گله‌یی و گازه‌نده‌ش له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌کرێت و به که‌مته‌رخه‌م ناودێر کراوه له به‌رامبه‌ر کۆبانی.
ده‌شێت وه‌ک هه‌ندێک له چاو‌دێر باسی ده‌که‌ن ده‌شێت هۆکاری بابه‌تی هه‌بن و بووبنه ته‌گه‌ره له‌به‌رده‌م هه‌رێمدا بۆ به هاناوه چوونی کۆبانی، به‌ڵام ئایا کێشه‌که هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره و ژماره‌یه‌ک پرسیاری تریش له ده‌قی مێزگرده‌که‌دایه: