زۆرێک له شیکه‌ره‌وه ده‌ڵێن له‌وبڕوایه‌دان ئیسلامیه میانڕه‌وه‌کان ده‌کرێت ببنه به‌شێک له‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌درێن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندڕه‌ویی ئایینی.
وه‌ک شیکه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێده‌که‌ن پێویسته زه‌مینه‌یه‌ک بڕه‌خسێت بۆ ئه‌و لایه‌نه ئیسلامیه میانڕه‌وانه‌ی ده‌خوازن ئه‌و ڕۆڵه ببینن.
ئامێد سوله‌یمان، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر له بواری ئیسلامی سیاسی‌دا ده‌ڵێت هه‌ر کاتێک بڕوایه‌ک دێته ئاراوه که ناکرێت و نابێت یاسایه‌ک یان ڕێسایه‌ک بگۆڕدرێت و وه‌ک جێگیرکراوێکی مێژوویی سه‌یر بکرێت به پاساوی پێرۆزکردن ئه‌وا وه‌ک ده‌ڵێت جۆرێکه له بڕوابوون به توندڕه‌ویی.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز سوله‌یمان ده‌ڵێت ده‌شێت به‌شێک له هۆکاری دروست بوونی توندڕه‌ویی، شکستی سیکیولاره‌کان بێت له‌وه‌ی نه‌یانتوانیوه په‌یامی خۆیان به باشی بگه‌یه‌نن و هه‌روه‌هاش شکست هێنان له چۆنیه‌تی سه‌ر و سه‌ودا کردن له‌گه‌ڵ دۆسێکانی تایبه‌تن به ژیان و ژینگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: