ئه‌ندامی په‌رله‌مانی تورکیا سه‌لما ئرماک(له فراکسیۆنی هه‌ده‌په) له میانه‌ی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی‌دا ده‌ڵێت ڕۆشی کۆبانێ خه‌راپ نیه به‌ڵام شه‌ڕێکی قورس به‌رده‌وامه.
سه‌باره‌ت به بێده‌نگی تورکیا، ئه‌وه ده‌ڵێت له روانگه‌ی دیپلۆماسییه‌وه، هه‌ڵوێستی تورکیا روون نیه و ده‌خوازێت به پێی ڕۆشه‌که هه‌ڵوێستی دیار بکات واته ئه‌گه‌ر کۆبانێ که‌وت به‌رنامه دابڕێژن.
په‌رله‌مانتار ئرماک که هاوکات هاوسه‌رۆکی کۆنگره‌ی جڤاکا دێموکراتیک-ه ده‌ڵێت له دیداری ئه‌م دواییانه‌دا به کاربه‌ده‌ستانی تورکیامان گوتووه ئه‌گه‌ر کۆبانێ بکه‌وێت پێش هه‌موو که‌سێک و هه‌ر شتێک مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر تورکیا و به‌م شێوه‌یه شه‌ر دێنیته ناو ماڵی خۆیدا. ئه‌و ده‌ڵێت ده‌بێت تورکیا پشتگیری کۆبانێ بکات ئه‌گینا تۆپێکی ئاگرین له باوه‌شی خۆییدا ده‌بینیت. سه‌باره‌ت به پێشنیازی تورکیا بۆ دامه‌زراندنی هه‌رێمی "ئه‌وله‌هی" (هه‌رێمی دابڕاو) ئرماک ده‌ڵێت به هێچ شێوه‌یه‌ک ئه‌وه قبوڵ ناکرێت و ته‌نیا شه‌ره‌که قوولتر ده‌کاته‌وه و" له برینه‌وه دێکات به شێرپه‌نجه."
ئرماک ده‌شڵێت پرۆسه‌ی ئاشتی نێوان کورده‌کان و حکومه‌تی تورکیا و ڕۆشی کۆبانێ پێکه‌وه گرێدراون‌و لێک جیا ناکرێنه‌وه.