Accessibility links

هه‌وڵی دادگایی‌کردنی ئه‌فسه‌ره‌ کورده‌کان له‌ لایه‌ن حکومه‌تی ناوه‌ندی عێراقه‌وه‌


عەمید روکن هیدایەت عەبدولڕەحیم فەرماندەى فیرقەى سێى سوپاى عێراق ، یەکێک لەو پلەدارە باڵایانەى سوپایه‌ کە لەلایەن حکومەتەوە بە تۆمەتى شکستهێنان و رادەستکردنى موسڵ بە دەوڵەتى ئیسلامى دراوەتە دادگا، رایدەگەیەنێت لەترسى دەستگیرکردن ناتوانێت بچێتە دادگا و بەرگرى لەخۆى بکات.

عەمید روکن هیدایەت عەبدولکەریم یەکێکە لە پلەدارە باڵا کوردەکانى نێو سوپاى عێراق، لە ئێستادا بەهۆى داواکردنى لەلایەن دادگاوە ریزەکانى سوپاى جێهێشتووە و لە هەرێمى کوردستان نیشتەجێبووە، جەخت لەسەر داواکردنى لەلایەن دادگاوە دەکاتەوە.

عەمید روکن هیدایەت بە دەنگى ئەمه‌ریکاى راگەیاند"بڕیارەکەى حکومەتى عێراق دەرهەق بە ئێمە دەڵێت ، دەبێت ببرێینە دادگا و لێکۆڵینەوەمان لەگەڵ بکرێت کە بۆچى شکستمان هێنا لە موسڵ".

فەرماندە داواکراوەکەى سوپاى عێراق ئەو تۆمەتە رەتدەکاتەوە کە لەلایەن حکومەتى ناوەندیەوە ڕووبەڕووى کراوەتەوە ، ئاماژەبەوەدەکات کاتێک داعش هێرشیکردووەتەوە سەر موسڵ ئەو تازە دەست بەکاربووە.

عەمید روکن هیدایەت ، گوتى"کاتێک داعش پەلامارى موسڵى دا و پارێزگاکەى خستە ژێر کۆنترۆڵى خۆیەوە من تەنها دە رۆژ بوو کە وەکو فەرماندەى فیرقە دەست بەکاربووم ، تەنانەت ئامر لیواکانى فیرقەکەشم نەبینیبوو".

فەرماندەى فیرقەى سێى سوپاى عێراق کە پێش کۆنترۆڵکردنى موسڵ لەلایەن داعشەوە ، بەشێکى زۆر لەقەزا و ناحیەکانى ئەو پارێزگایە لە ژێر کۆنترۆڵى فیرقەکەیدا بوو، پێیوایە کۆنترۆڵکردنى موسڵ لەلایەن داعشەوە پێشبینى نەکراو بووە.

عەمید روکن هیدایەت وتى" ئاگامان لە هێرشى داعش بۆ سەر موسڵ نەبوو ، زانیمان هێرشێک دەکرێت و یەک دوو ئۆتۆمبێلى بۆمبرێژکراو دەتەقێنرێتەوە، کۆنترۆڵکردنى موسڵ پێَشبینى نەکراو بوو".

سەبارەت بەچوونە بەردەم دادگا بۆ بەرگرى کردن لە خۆى ، عەمید روکن هیدایەت رایگەیاند"روونکردنەوە لەبارەى رووداوى موسڵەوە بە کێ بدەم ، ئەگەر برۆمە بەغدا دەستگیردەکرێم".

فەرماندە کوردە داواکراوەکەى سوپاى عێراق نیگەرانى خۆى دەردەبرێت بەرانبەر بە چارەسەر نەکردنى کێشەکەى لەلایەن هەرێمى کوردستانەوە، ئاماژەبەوەدەکات وردەکارى رووداوەکەى موسڵى بەنوسراو ئاراستەى عادل موراد ى سەرۆکى ئەنجومەنى ناوەندى یەکێتى کردووە.

عەمید روکن هیدایەت ، جەختیکردەوە"هەموو ئەو رووداوانەى روویداوە بە نوسراو ئاراستەى عادل موراد و لاهور شێخ جەنگى سەرۆکى دەزگاى دژە تیرۆر کردووە ، پێیتوون ئەەو بێتاوان بووە و کاتێک داعش موسڵى کۆنترۆڵکردووە تەنها دە رۆژ بەسەر دەستبەکاربوونیدا تێپەریبووە".

عەمید روکن هیدایەت عەبدولکەریم تەنها فەرماندەى کورد نیـیە کە لەلایەن حکومەتى عێراقەوە دراوەتە دادگا ، بەڵکو ژمارەیەک فەرماندە و پلەدارى ترى کورد بە تۆمەتى جیا جیا دراونەتە دادگا و ناوچە جیاجیاکانى عێراقیان جێهێشتووە و ڕوویان لە هەرێم کردووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:08 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG