بڕیاره جۆن کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا و کاثرین ئه‌شتۆنی وتووێژکه‌ری یه‌کیتی ئۆروپا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د جه‌ڤاد زه‌ریفی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له هه‌فته‌ی داهاتوودا له ڤییه‌نا کۆببنه‌وه، هه‌روه‌ها واچاوه‌ڕوان ده‌کرێت قۆناغێکی تری دانوستاندنه‌کان به ماوه‌یه‌کی کورت خایه‌ن به‌دواییدا به‌ڕیوه‌بچێت که به‌ریتانیا، چین، فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا و ڕوسیا به‌شداری تێدا بکه‌ن.
لایه‌نه‌کان ماوه‌ی 7 هه‌فته‌یان هه‌یه بگه‌نه ڕێکه‌وتنێکی تیرووته‌سه‌ل بۆ سۆکردنی سزاکانی به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پێندراون و هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی تاران پرۆگرامی ناو‌کی ڕابگرێت.
له لایه‌کی تره‌وه سه‌رۆك کۆماری ئێران ڕایگه‌یاند هێشتا ناکۆکی هه‌یه له نێوان وڵاته‌که‌ی و زلهێزه‌کانی جیهانی سه‌باره‌ت وورده‌کاری ڕیکه‌وتنی کۆتایی به‌مه‌به‌ستی ڕێگرتن له گه‌شه‌سه‌ندنی چه‌کی ناو‌کی ئێران.
تێبینێکانی سه‌رۆك حه‌سه‌ن رۆحانی هاتووه به‌ر له داوا مۆله‌تی گه‌یشتن به ڕیکه‌وتنێکی ناو‌کی له‌گه‌ڵ زلهێزه‌کانی جیهانی له 24 مانگی 11 دا.