هاوسه‌رۆکی پارتی یه‌کێتی دیموکرات (په‌یه‌ده) نکوڵی له ڕاپۆرته هه‌واڵیه‌کانی میدیای تورکیا ده‌کات که ده‌ڵێن ئانکه‌ره مه‌رجی له‌سه‌ر په‌یه‌ده داناوه له به‌رامبه‌ر به‌شداری تورکیا له شه‌ڕی دژی داعش له کۆبانی.
ساڵح موسلم له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا سه‌ردانی تورکیای کرد و له‌وێش له‌گه‌ڵ گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی وڵاته‌که کۆبۆته‌وه به مه‌به‌ستی وتووێژکردن له‌سه‌ر ڕه‌وشی ئاسایشی ڕۆژئاوا.
به‌ڕێز موسلم ده‌ڵێت تورکیا په‌یمانێکی زۆری داوه به‌ڵام تا کاتی ئه‌م وتووێژه‌ش هیچیانی جێبه‌جێ نه‌کردووه و ده‌شڵێت په‌یمانه‌کانی تورکیا بۆ خه‌ڵکی کۆبانی بووه پاش ئه‌وه‌ی ته‌واوی ڕه‌وشه‌که‌مان خستونه‌ته به‌رده‌ست.
ساڵح موسلم ده‌ڵێت ئانکه‌ره ده‌زانێت که تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسین له‌سه‌ر تورکیا و کاربه‌ده‌ستانی تورکیا ده‌ڵێن "ئێمه خۆشمان و کۆبانیش له‌و مه‌ترسیه ده‌پارێزین" به‌ڵام وه‌ک هاوسه‌رۆکی په‌یه‌ده ده‌ڵێت له‌سه‌ر زه‌وی هیچ شتێک نه‌بینراوه له‌و پاراستنانه‌ی تورکیا باسی ده‌کات.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز موسلم ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات که داعش ئامێرێکه به‌ده‌ست وڵاتانی دوژمنی کورده‌وه و ده‌شڵێت بۆیه پێویسته کورد هاوهه‌ڵوێست بێت و ببێته خاوه‌نی یه‌کێتیه‌کی له‌شکری و یه‌کێتیه‌کی سیاسیش.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: