سه‌رۆك کۆماری تورکیا رەجەب تەییب ئەردۆغان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ڕایگه‌یاند کۆبانی له‌سه‌ر لێواری که‌وتنه ژیر ده‌ستی داعشدایه.
ئه‌ردۆغان گوتی ئه‌گه‌ر بێت و هێزی زه‌مینی له‌دژی داعش به‌کار نه‌یه‌ت، ئه‌وا کۆنتڕۆڵی ناوچه‌کانی به‌درێژایی سنووری سوریا و تورکیا ده‌کات.
شایه‌نی باسه تاکۆ ئیستا هێرشه‌کانی ئاسمانی به رێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا نه‌یتوانیوه ڕێ له به‌ره‌وپێشچوونی داعش له کۆبانی بگرێت.
گرۆپی چاودێری مافه‌کانی سوریا بنکه له به‌ریتانیا ده‌ڵێت زیاتر له 400 که‌س له‌و شه‌ڕه‌دا کوژراون که ماوه‌ی سێ هه‌فته‌یه به‌رده‌وامه. ده‌شڵێت 20 له‌و کوژراوانه خه‌ڵکی سیڤیلن.