ڕۆژنامه‌وانێکی ئیرانی به‌که‌فاله‌ت ئازادکرا داوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی دوو مانگ ونێو به‌ندکرابوو هه‌رچه‌ندێکه هۆی ده‌ستگیرکردنی هێشتا ئاشکرانه‌کراوه.
یاگانێ ساڵحی په‌یامنیری ڕۆژنامه‌ی ذی ناشناڵ The National بنکه له ئه‌بۆ زه‌بی له 22 ی مانگی 7 وه ده‌ستگیرکرابوو له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ی جه‌یسون ڕه‌زاییه‌ن ، به‌رپرسی نوسینگه‌ی واشنتون پۆست Washington Post له تاران.
هه‌ردوو ڕۆژنامه‌که ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ڕایانگه‌یاند عه‌لی برای ڕه‌زاییه‌ن پێ راگه‌یاندوون ساڵحی له هه‌فته‌ی ڕابڕدوودا ئازاد کراوه به‌ڵام ڕه‌زاییه‌ن هێشتا له گرتووخانه‌یه. وا ده‌گوتری که هه‌ردوو ڕۆژناماوانه‌که نه‌خۆش که‌وتبن.
ڕه‌زاییه‌ن هاوڵاتینامه‌ی هه‌ردوو وڵاته‌یه‌کگرتۆکانی ئه‌مه‌ریکا و ئیرانی هه‌یه. دۆگلاس جیهی سه‌رنوسه‌ری به‌شی بیانی له ڕۆژنامه‌ی واشنتون پۆست دووباره داوای ئازاکردنی ڕه‌زاییه‌ن کردۆته‌وه و ده‌ڵێیت له‌مێژه‌وه ده‌بوایه ده‌سه‌لاتدارانی ئیرانی ڕه‌زاییه‌نیان ئازادبکردایه و ڕێگه‌یان پێ بدایه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ی وڵاته‌که به‌جێبهێڵن.