کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا ده‌ڵێت له ئاکامی ئه‌و بۆردومانانه زیاتر له 30 چه‌کداری داعش کوژراون و چه‌ندان تانک و تۆپـیان تێـکشـکاون.
هاوکات یه‌کێنه‌کانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه ئه‌مڕۆ شه‌ممه به‌یانـنامه‌یه‌کی ده‌رکرد و تیایدا ڕایگه‌یاند شه‌وی ڕابردوو هێرشێـکی گه‌وره‌ی چه‌کدارانی داعش له باشور و ڕۆژهه‌ڵاتی کۆبانی تێـکشکێنراوه که هه‌وڵیان دابوو شاخی مشته نور کۆنترۆڵ بکه‌ن، ئه‌وه‌ی ده‌ڕوانێته سه‌ر شاری کۆبانی.
به‌پـێی به‌یانـنامه‌که نزیکه‌ی 70 چه‌کداری داعش کوژراون و 6 گه‌ریلای یه‌په‌گه و 4 شه‌ڕوانی که‌تائیب شه‌مس ئه‌لشه‌مالی سه‌ر به له‌شـکری سوریای ئازاد گیانیان له‌ده‌سـتداوه.
ئه‌بو له‌یلا فه‌رمانده‌ی که‌تائیب شه‌مس ئه‌لشه‌مال به ماڵپه‌ڕی وڵاتی نێتی گوتووه که‌وا توانیویانه داعش له‌و ناوچه‌یه تێـکبشکێنن، هه‌رچه‌نده به تانک و تۆپ و خومپاره شاخه‌که‌یان تۆپـبارانکردبوو و له‌گه‌ڵیدا هێرشی زه‌مینیـیان بۆ ئه‌نجام دابوو. گوتوشیه‌تی ئه‌وان له‌گه‌ڵ گه‌ریلاکانی یه‌په‌گه هه‌تا گیانیان تیادا مابێت شه‌ڕ ده‌که‌ن.
پاشـان داوای کردووه پـشـتیوانی بکرێن و چه‌کی قورسیان بۆ ڕه‌وانه بکرێت. گوتویه‌تی" داوا له هه‌موو هێزه شۆڕشگێڕه‌کان ده‌که‌م ئه‌وانه‌ی خوازیاری ئازادین چه‌کی قورسمان بۆ ڕه‌وانه بکه‌ن تاوه‌کو بتوانین ڕووبه‌ڕووی چه‌که قورسه‌کانی داعش بـبینه‌وه."
ئاماژه‌ی به‌وه کردووه که پـێویستیان به شه‌ڕکه‌ر نیـیه و ته‌نها چه‌کیان ده‌وێت.