سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی هه‌رچیه‌کی له توانادا بێت ده‌یکات تا شاری کۆبانی نه‌که‌وێته ژێرده‌ستی داعشه‌وه.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی ئه‌حمه‌د داودئۆغلو له ده‌مێکدایه بۆ زیاتر له دوو هه‌فته‌یه ئه‌م شاره کوردیه‌ی ڕۆژئاوای کوردستان له‌لایه‌ن تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه‌وه گه‌مارۆ دراوه.
هێمن سه‌یدی شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی ده‌ڵێت له چه‌ند مانگێک له‌مه‌وبه‌ره‌وه شیکارانی سیاسی باسیان له‌وه کردووه سیاسه‌تی تورکیا چی ده‌بێت و چۆنیش ده‌بێت و ده‌شڵێت تورکیا هه‌موو هه‌وڵی خۆی ده‌دات کورد له ڕۆژئاوا، له کۆبانی قوربانی بێت و ئێستاش ئه‌م هه‌موو خۆڕاگریه ده‌بینێت و داعش نه‌یتوانیوه هیچ سه‌رکه‌وتنێک به‌ده‌ست بێنێت هه‌ر بۆیه ئێستا له قۆناغی سه‌رلێشێواوی سیاسیدایه هه‌ر بۆیه‌شه ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی سه‌رکه‌وتوو نابێت.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز سه‌یدی باسیش له‌وه ده‌کات بۆچی هێرشه ئاسمانیه‌کانی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان (بۆردومانه‌کان) ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری کۆبانی ناگرنه‌وه و ده‌ڵێت ژماره‌یه‌ک هۆکار هه‌ن له‌وانه هه‌وڵه‌کانی تورکیا تا کورد له ڕۆژئاوا به‌هێز نه‌بێت، وڵاتانی زلهێز ده‌خوازن له‌گه‌ڵ هێزه ده‌سته‌مۆکاندا په‌یوه‌ندییان هه‌بێت.
هێمن سه‌یدی ده‌ڵێت له ساڵانی داهاتوودا ئه‌زموونه‌کانی شه‌ڕی کۆبانی ده‌بێته وانه‌ی سیاسی و سه‌ربازیی زانکۆکان.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: