سه‌رۆک وه‌زیری به‌ریتانیا ده‌ڵێت سه‌ربڕینی ئالن هێنـنینگ کارمه‌ندی خێرخوازی به‌ریتانی به ده‌سـتی چه‌کدارانی داعش نیشـانی ده‌دات ئه‌م ڕێـکخراوه چه‌نده دڕنده‌یه.
شه‌وی هه‌ینی پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆی سه‌ربڕینی ئالن هێنـنینگ، د‌یڤید کامیرۆن گوتی ئه‌م که‌سه خێرخوازه چوو بۆ سوریا بۆ یارمه‌تیدانی خه‌ڵـکی لێقه‌وماو به‌بێ جیاوازی، که‌چی ئه‌و دڕندانه سه‌ریان بڕی.
کامیرۆن سه‌ره‌خۆشی له که‌سوکار و خۆشه‌ویستانی ئالن هێنـنینگ کرد و به‌ڵێنی دا هه‌رچی له توانایاندایه بیکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و تاوانبارانه به سزای خۆیان بگه‌یه‌نن.
جێی ئاماژه‌یه پـێشتر له ڤیدیۆکدا که له‌سه‌ر ئنته‌رنێت بڵاوکرایه‌وه ئالن هێنـنینگ به هه‌مان شێوه‌ی ئه‌وانه‌ی پـێشوو سه‌ربڕا.
پـێشتر داعش ده‌یڤد هه‌ینز کارمه‌ندی به‌ریتانی ڕێکخراوێـکی مرۆیی و ستیڤن سۆتلۆف و جه‌یمس فوڵی هه‌ردوو ڕۆژنامه‌وانی ئه‌مه‌ریکایی سه‌ربڕی.
له هه‌مان ڤیدیۆی سه‌ربڕینی ئالن هێنـنینگ هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربڕینی پـیته‌ر کاسـسیگ ده‌که‌ن که ئه‌ویش که‌سێـکی خێرخوازی ئه‌مه‌ریکایی‌یه و چووبوو بۆ یارمه‌تیدانی خه‌ڵکی ئاواره‌ی سوریا.