شه‌ڕی توندی نێوان هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) و چه‌کدارانی داعش بۆ ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌رده‌وامه و سه‌ره‌ڕای ئه‌و هێزه گه‌وره‌یه‌ی داعش له ده‌وری کۆبانی کۆی کردووه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشـتا نه‌یتوانیوه بچێته ناو شاره‌که‌وه.
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا ده‌ڵێت گه‌ریلاکان ڕۆژی هه‌ینی 2 ماشێنی داعشیان تێـکشکاندووه و له گوندێـکی نزیک کۆبانی 7 چه‌کداری داعشیان کوشتووه. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت هه‌ر له ڕۆژی هه‌ینی به لایه‌نی که‌م 60 گولـله تۆپ و خومپاره به‌ر شاری کۆبانی که‌وتوون.
ناسر حاجی مه‌نسور که به‌رپـرسێـکی هێزه‌کانی یه‌په‌گه‌یه له کۆبانی به ئاژانسی دهنگوباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێسی گوتووه توانیویانه به‌رپه‌رچی دوا هێرشی چه‌کدارانی داعش له ڕۆژهه‌ڵاتی کۆبانی بده‌نه‌وه و تانکێـکیان تێـکبشکێنن.
سه‌باره‌ت به لێدوانی دوێنێ شه‌وی سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵو که گوتویه‌تی نایانه‌وێت کۆبانی بکه‌وێته ده‌سـتی داعشه‌وه، نه‌واف حه‌لیل گوته‌بێژی په‌یه‌ده گوتویه‌تی هه‌تا ئێسـتا تورکیا هیچ کارێـکی به ئاڕاسته‌یه نه‌کردووه. گوتوشیه‌تی زۆربه‌ی خه‌ڵـکی سیڤیلی کۆبانی شاره‌که‌یان چۆڵ کردووه و ئه‌وانیش هه‌تا دوایـین گه‌ریلای کوڕ و کچیان شه‌ڕ ده‌که‌ن.
ده‌رباره‌ی دوا هه‌واڵی ئه‌مڕۆی کۆبانی زارا مستۆ به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی ماڵپه‌ڕی وڵاتی نێت به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت هه‌رچه‌نده داعشه‌کان گوتویانه ده‌بێت جه‌ژن له کۆبانی بکه‌نه‌وه، به‌ڵام هێشـتا نه‌یانتوانیوه بچنه ناو شاره‌که.