په‌رله‌مانی تورکیا ده‌ست ده‌کات به وتووێژه‌کان له‌سه‌ر ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری به‌شداری له‌شکری تورکیا له شه‌ڕه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له هه‌ردوو وڵاتی عێراق و سوریاشدا و به‌رنوسه‌که‌ش په‌سه‌ند ده‌کات.
به‌شێکی تری وتووێژه‌کانی په‌رله‌مانی تورکیا له‌سه‌ر ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری ڕێگه‌پێدانه به هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان بۆ به‌کارهێنانی خاکی تورکیا له‌م شه‌ڕه‌دا که هاوپه‌یمانێتیه‌کی به سه‌رکردایه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکای بۆ پێکهاتووه.
سه‌رۆکی تورکیا ده‌ڵێت هێرشه ئاسمانیه‌کان به‌س نین بۆ له‌ناوبردنی تێرۆریستانی داعش و گازه‌نده‌ش له کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌کات سه‌باره‌ت به پێکهێنانی هاوپه‌یمانێتی نێونه‌ته‌وه‌یی دژی داعش و ده‌ڵێت "بۆ هاوپه‌یمانێتیه‌کی هاوشێوه دژی پارتی کرێکارانی کوردستان نه‌کرا"؟
عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، سه‌رۆکی زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان له ئیمرالیه‌وه په‌یامێک ده‌نێرێت و ده‌ڵێت وتووێژه‌کانی ئاشتی له تورکیادا کۆتای‌یان پێدێت ئه‌گه‌ر هاتوو تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی شاری کۆبانی له ڕۆژئاوا کۆنترۆڵ بکه‌ن و ده‌رفه‌تیان بۆ بڕه‌خسێت له‌و شاره کوردیه‌ی ڕۆژئاوادا کۆمه‌ڵکوژی بکه‌ن.
میوانی به‌رنامه:
مامه‌ند ڕۆژه، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر
ئه‌گه‌ر له‌شکری تورکیا به‌شدار بێت له عێراق و سوریاشدا چ سوودێکی ده‌بێت؟ یانیش چ زیانێکی ده‌بێت؟
متمانه چییه تورکیا پاش به‌شداریه له‌شکریه‌که‌ی ئه‌گه‌ر بوو، دواتر بکشێته‌وه؟ یان هه‌مان ئه‌و ئه‌زموونه دوباره نه‌کاته‌وه که پێشتر له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا هه‌یبوو.
له پاش ده‌ستپێکردنی شه‌ڕی ناوخۆی ناوه‌ڕاستی ساڵانی نه‌وه‌ته‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوو له هه‌رێمی کوردستانی عێراق تورکیا بۆ ناوبژیکردنی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان هێزی سه‌ربازی خۆی نارده ناوه‌وه و هه‌تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت بنکه سه‌ربازیه‌کانی له‌ناو خاکی هه‌رێمدا ماونه‌ته‌وه و جێگیر بوون.
ئایا به‌شداری یان به‌شدارینه‌کردنی تورکیا له‌م شه‌ڕه‌ی دژی داعشدا گۆڕانکاریه‌ک له هاوکێشه سیاسیه‌کاندا دێنێته ئاراوه؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و ژماره‌یه‌ک پرسی تریش له به‌رنامه‌ی "له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا" یه: