ڕاپـۆرتێـکی نوێ ڕیزبه‌ندی ئه‌و شێوازه سه‌رسوڕهێنه‌ره به‌ربڵاوه‌ی پـێشـێلکاریـیه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌کات که له دژی هاوڵاتیانی سیڤیل له عێراق ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و زۆربه‌یان ده‌گه‌نه ئاستی تاوانه‌کانی جه‌نگ.
لیسا شلاین له ژنێڤ ڕاپـۆرتی بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ناردووه و به‌ڵێن سـاڵح به کوردی ئاماده‌ی کردووه.
له ڕاپـۆرته‌که‌دا باس له تاوانه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی کراوه، له‌وانه ئه‌و هێرشانه‌ی ڕاسته‌وخۆ خه‌ڵـکی سیڤیل و دامه‌زراوه سیڤیلیـیه‌کانیان کردووه‌ته ئامانج و هه‌روه‌ها کوشتنی به مه‌به‌ستی خه‌ڵـکی سیڤیلیش.
له‌و تاوانه قێزه‌وه‌نانه‌ی تر که ده‌وڵه‌تی ئیسلامی کردوویانه ده‌سـتدرێژیکردنه سه‌ر ناموس و شێوازه‌کانی تری په‌لاماره سێـکسیـیه‌کانه بۆ سه‌ر خانمان و منداڵان و به‌زۆرکردنی منداڵانه به سه‌رباز و سووکایه‌تیپـێـکردن و تێـکدانی شوێنه ئاینیـیه‌کان و هه‌روه‌هاش تاڵانکردنیان.
ڕووپێرت کۆڵڤێڵ ده‌مڕاستی کۆمسیۆنی مافه‌کانی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت ئه‌م ڕاپـۆرته یه‌کێـکه له ڕاپـۆرته هه‌ره ناخۆش و قێزه‌وه‌نه‌کانی خوێندویه‌تێوه.
ده‌ڵێت ته‌نها له ماوه‌ی 9 هه‌فته‌دا چیت به بیردادێت تاوانی وه‌ها کراون به‌رامبه‌ر خه‌ڵـکی سیڤیل که زۆربه‌یان به به‌رنامه کراون و ئه‌مه‌ش به‌هه‌موو پـێوانه‌یه‌ک ئه‌و تاوانانه‌ن دژ به مرۆڤایه‌تی ده‌کرێن.
هه‌ر له‌م ڕاپـۆرته‌دا ڕێـکخراوه میلیشـیایـیه‌کانی سه‌ر به حکومه‌تی عێراقیش گوناهبارکراون به کوشتن و ڕفاندن و پـێشـێڵکاریـیه‌کانی تری مافی مرۆڤ که ده‌شێت وه‌ک تاوانی شه‌ڕ لێـیان بڕوانرێت.
سه‌رۆکی کۆمسیۆنی مافه‌کانی مرۆڤ داوا له حکومه‌تی عێراق ده‌کات هه‌تا بـبێته ئه‌ندام له دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی تاوانه‌کاندا هه‌تا بتوانرێت ده‌سـتبـکرێت به پـرۆسه‌ی دادگایی‌کردنی ئه‌وانه‌ی به تاوانه‌کانی شه‌ڕ و تاوانه‌کانی دژه مرۆڤایه‌تی گوناهبارکراون.