دکتۆر ئاندرێس کرێگ پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر له کۆلێجی پاشایه‌تی له‌نده‌ن-به‌شی توێژینه‌وه‌کانی به‌رگری له گفتوگۆی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکادا بۆچونه‌کانی خۆی سه‌باره‌ت به کاریگه‌ری هه‌ڵمه‌ته ئاسمانییه‌که به رێبه‌رایه‌تیبه‌دژی ئامانجه‌کانی ڕێکخراوی' ده‌وڵه‌تی ئیسلامی' ناسراو به داعش ده‌خاته روو. ئه‌و ده‌ڵێت به گشتی هاوشێوه‌ی ئه‌مریکا خۆشبین نیه سه‌باره‌ت به کاریگه‌ری هێرشه ئاسمانییه‌کان و ئه‌و ستراتێجییه‌ی له عێڕاق و له سوریا له ئارا دایه، ئه‌ویش له‌به‌ر نه‌بونی هێز له‌سه‌ر حه‌رد.
دکتۆر کرێگ ده‌ڵیت،" ئۆباما وابیر ده‌کاته‌وه- له عێڕاق له ئاکام هێرشه ئاسمانییه‌کانی رۆژئاوا و هه‌بونی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌کانی عێڕاقی له‌سه‌ر حه‌رد ده‌توانن داعش شکست بده‌ن ." ئه‌و ده‌شڵێت رۆشی سوریا ئاڵۆزتره چونکه هیچ هێزی زه‌مینیمان نیه (وه‌ک) لایه‌نێکی 'به وه‌کاله‌ت' پشتییان پێ ببستین."
له میانه‌ی گفتوگۆکه‌دا، شاره‌زای به‌رگری له کۆلێجی پاشایه‌تی له‌نده‌ن باسی رۆڵی کارای هێزی پێشمه‌رگه له کوردستانی عێڕاق ده‌کات،" بۆی هه‌یه (بێجگه له داعش) ئا له‌م کاته‌دا کاریگه‌رترین هێز بن له مێدانی شه‌ڕ."
دکتۆر کرێگ له دوحا، قه‌ته‌ر-وه له‌گه‌ڵماندابوو، له‌وێش له زانکۆی جوعان بن جاسم بۆ سه‌رکردایه‌تی و هێزی هاوبه‌ش وانه ده‌ڵێته‌وه.