له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌که‌ی سه‌رۆک ئۆباما جه‌خت ده‌کاته‌وه له‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی نانێرێت بۆ عێراق به‌ڵام هه‌ندێک له شاره‌زایان له‌وبڕوایه‌دان ته‌نها هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی نابێت که چاوه‌ڕوانی ده‌کرێن.
ژه‌نه‌راڵی خانه‌نشین ئه‌نتۆنی زینی، سه‌رکرده‌ی پێشوی ستونه له‌شکریه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێت پێویسته هێزی زه‌مینی بنێردرێت بۆ عێراق چونکه له‌شکری عێراق ناتوانێت ئه‌و شه‌ڕه بکات و هێزی پێشمه‌رگه‌ش چه‌ک و که‌ره‌سته‌ی پێویستی له‌شکریی له‌به‌رده‌ستدا نییه.
ژه‌نه‌راڵ زینی ده‌ڵێت ئه‌زمونی کارکردنی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌دا هه‌یه و وه‌ک ده‌ڵێت "پێشمه‌رگه شه‌ڕ ده‌کات، خاکی خۆی به‌ده‌سته‌وه نادات، جه‌نگاوه‌ری ئازان و ئه‌وه‌ی پێویستیه‌تی که‌ره‌سته و که‌ل و په‌لی له‌شکرییه".
ژه‌نه‌راڵ ئه‌نتۆنی زینی پێشنیازی ئه‌وه ناکات هێزی سه‌ربازی بنێردرێت بۆ سوریا و بۆ ئێستا هێرشه ئاسمانیه‌کان به ههنگاوێکی گونجاو ده‌زانێت له‌گه‌ڵ پڕچه‌ککردنی ئۆپزسیۆنی میانڕه‌وی سوریا به‌و مه‌رجه‌ی شه‌ڕی تێرۆریستانی داعش بکه‌ت هاوکاتی شه‌ڕی ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د، وه ده‌شڵێت بۆ سه‌رکه‌وتن له‌م شه‌ڕه‌دا پێویسته داعش له عێراق بکرێته ده‌ره‌وه.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی وتووێژه‌که‌ی له‌گه‌ڵ ژه‌نه‌راڵ ئه‌نتۆنی زینی، به‌ڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئاماده‌کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه: