له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ماوه‌یه‌کی هێنده نییه حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌ستیکردووه به پۆسته‌که‌ی وه‌ک سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق به‌ڵام ئایا ئاماژه‌یه‌کی وه‌های نیشان داوه که بگوترێت سیاسه‌ته‌کانی عه‌بادی جیاوازن لهوانه‌ی نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری پێشوی وڵاته‌که؟.
دکتۆر شێرکۆ مه‌نگوڕی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له فراکسیۆنی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان ده‌ڵێت ڕووداوه‌کان زۆر له‌وه گه‌وره‌ترن که حه‌یده‌ر عه‌بادی بتوانێت به‌و تاکڕه‌ویه‌ی پێشوو که ده‌کرا فه‌رمانڕه‌وایه‌تی وڵاته‌که بکات و ده‌شڵێت سه‌رهه‌ڵدانی داعش وانه‌یه‌کی گه‌وره بوو بۆ هه‌موو لایه‌نه‌کان که ئه‌و جۆره فه‌رمانڕه‌وایه‌تیکردنه جێی قایل بوون نییه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر مه‌نگوڕی ده‌شڵێت هه‌موو لایه‌ک له عیراق گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ڕاستیه‌ی که عێراق به‌ده‌ست توێژێکی سیاسیه‌وه ده‌ناڵێنێت که له ساڵی 2003 وه هێنده‌ی ئه‌وه‌ی شه‌ڕ له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی و پێگه و کورسی ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن، هێنده له پێناو خه‌ڵک و ئامانجه نیشتیمانیه‌کان کار ناکه‌ن.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: