ئۆباما و نهێتنیاهو سه‌باره‌ت به ئێران کۆده‌بنه‌وه
سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان به‌راک ئۆباما ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه مێوانداری سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیلی بنیامین نهێتنیاهو ده‌کات، که وا چاوه‌روان ده‌کرێت تێشک بخاته سه‌ر به‌رنامه‌ی ناو‌کی ئێران.
کۆبۆنوهکهی کۆشکی شپی چه‌ند رۆژێک پاش ئه‌وه دێت که نهێتنیاهو به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ووت ئێران هه‌وڵ ده‌دات فێڵ له جیهان بکات به لادانی سزاکان له کاتێکدا به خۆ رێگا ده‌دات له به‌رده‌وام بوون بۆ درووست‌کردنی چه‌کانی ناو‌کی.
ئه‌و هۆشداری دا، ئێرانێکی چه‌کدار به چه‌کی ناو‌کی مه‌ترسی دار ده‌بێت تاکو گروپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی که له عێراق و سوریادا چالاکن.
ئێران ده‌مێکه سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی ناو‌کی به مه‌به‌ستێکی ئاشتیانه‌یه و ووتی قسه‌کانی نهێتنیاهو به‌رده‌وامی رێبازی تێکدان و هه‌ڵوه‌شانی وت‌و وێژه‌کانی ناو‌کی دایه له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌سه‌ڵاتداری جیهان.
ئه‌و وت‌و وێژانه بریار وا بوو تا کۆتایی مانگی ژولای بگه‌ن به رێکه‌وتنامه‌یه‌کی به‌رفراوان، به‌ڵام هه‌ردوو لا رێکه‌وتن له درێژه پێدا به پرۆسه‌که تا 24 نۆڤامبر.