ده‌کرێت بگوترێت تێکڕاییه‌ک هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی شه‌ڕی دژی تێرۆریزم هه‌ر ته‌نها به ئۆپه‌راسیۆنی له‌شکریی ناکرێت، به‌ڵکو کۆمه‌ڵێک ڕه‌هه‌ندی تریش هه‌ن پێویستن و گرنگن کاریان له‌سه‌ر بکرێن بۆ بنه‌بڕکردنی ئه‌م دیارده‌یه یان هه‌ر هیچ نه‌بێت که‌مکرده‌وه‌ی کاریگه‌ریه‌کان.
جیهانێکی ئارام به مانای سه‌قامگیری سیاسی و ئاسایش و ئابوریه.
یه‌کێک له فاکته‌ره‌کانی سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر به‌ره‌ی تێرۆردا تێگه‌یشتنه له خودی تێرۆر خۆی و ڕێگه‌گرتنیشه له هۆکاره جیاوازه‌کانی په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م دیارده‌یه که نیگه‌رانیه‌کی زۆری له جیهاندا هێناوه‌ته ئاراوه.
میوانه‌کانی مێزگرد:
نیاز عه‌بدوڵا، نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان
دلێر عه‌بدولخالق، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر
ئێستا کورد له چه‌ند لایه‌که‌وه له شه‌ڕی دژی تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیدایه. له هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌و ناوچانه‌ی به جێناکۆکه‌کان ناودێر ده‌کرێن و له ڕۆژئاواش تێرۆریستان به گژ کورددا ده‌چنه‌وه.
بۆیه ده‌بێت بپرسین، بێ له به‌کارهێنانی هێزی سه‌ربازی کورد ده‌توانێت چی تر بکات بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی تێرۆریزم؟
لێره‌دا ڕیفۆرم کردن له سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وایه‌تی و هێنانه ئارای گۆڕانکاری ڕاسته‌قینه له ژیانی کۆمه‌ڵگادا چۆن ده‌توانێت ڕۆڵی خۆی بگێڕێت له که‌مکردنه‌وه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی تێرۆریزمدا؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و ژماره‌یه‌ک پرسی تریش له ده‌قی مێزگرده‌که‌دایه: