Accessibility links

هێزه‌کانی پـێشـمه‌رگه‌ هێرشی به‌رفراوان ده‌که‌نه‌ سه‌ر داعش و ده‌یان چه‌کداریان لێ‌ده‌کوژن


بۆ دووەم جار فڕۆکە جەنگیـیەکانى هاوپەیمانان و بە هاوکارى لەگەل تۆپخانەکانى پێشمەرگە بە چڕى سەنتەرى قەزاى شەنگال بۆردومان دەکەن و پێشمەرگەش هێرشى زەمینى بۆ سەر مۆڵگەکانى چەکدارانى داعش لە دەوروبەرى قەزاى شەنگال دەستپێکرد.

لە میحوەرى هەردوو ناحیەى زوممار و ڕەبیعەش لە دوو قۆڵەوە هێزەکانى پێشمەرگە بە هاوکارى لەگەڵ چەکدارانى یەکینەکانى پاراستنى گەل و خۆبەخشانى ئێزیدى هێرشی زەمینیان دەسـتپێکرد و بە وتەى کاربەدەستێکى پێشمەرگە دواى کوشتنى ژمارەیەک لە چەکدارانى داعش توانیویەتى گوندەکانى سعودیە و تەل باران و مەحمودیە لە زوممار و 6 گوندیش لە ڕەبیعە کۆنترۆڵ بکەن و لە دەروازەى زوممار نزیک ببنەوە هەروەها دواى شەڕێکى دژواریش توانیان تەواوى ناحیەى ڕەبیعە کۆنترۆڵ بکەن و چەکدرارانى داعش ناچار بکەن لەو ناحیەیە پاشەکشێ بکەن.

ڕائید خانەمیر هەرکى که‌ فەرماندەیەکى پێشمەرگەیە لە ناو سەنتەرى ڕەبیعەوە بۆ دەنگى ئەمه‌ریکاى ڕاگەیاند چەکدارانى داعش لە ناو نەخۆشخانەى شارەکە بە قەناس بەرگریان دەکرد، بەڵام دواى گەمارۆدانیان توانییان ژمارەیەک چەکدار بکوژن. ئەو کاربەدەستەى پێشمەرگە ئاماژەى بە زیانەکانى خۆیان کرد و گوتى نزیکەى 10 پێشمەرگە لەو شەڕەى ڕەبیعە گیانیان له‌ده‌سـتداوه‌ و زیاتر لە 35 ى دیکەش برینداربوون. ئاماژەى بەوەش کرد چەکدارانى داعش دواى ئەو شکست خواردنیان چەندین شوێن و باڵەخانەیان لەو ناحیەیە بۆمب ڕێژ کردووە.

هاوکات هەر ڕۆژی سێشه‌ممه‌ لە ڕۆژهەلاتى موسڵ و بە دیارىکراوى لە بنارى چیاى زەردک و میحوەرى ناحیەى بەرتڵڵە و لە ناوچەى ناوەروانیش لە باکورى موسڵ شەڕ و پێکدادانى دژوار لە نێوان پێشمەرگە و داعش دەستیپێکرد و لە ئاسمانیش فڕۆکەکانى هاوپەیمانان بۆردومانى داعشیان دەکرد.

بە وتەى بەرپرسێکى پێشمەرگە لە ناوچەى ناوەروان کەوا داعش گورزى گەورەى بەرکەوتووە و لە پاشەکشێدایە بۆ ناوەوەى موسڵ.

سەرچاوەیەک لە هێزەکانى فەرماندەى سەفینى پێشمەرگە ئاماژەى بە هێرشەکانى ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ی کرد و بە یەکلاکەرەوەى ناوبرد و گوتی شەڕەکە بە سەرپەرشتى ڕاستەوخۆى مەسعود بارزانى فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکانى هەرێمى کوردستان بەڕێوە دەچێت. دەنگى ئەمه‌ریکا لە سەرچاوەیەکى فەرمانگاى تەندروستى موسڵەوە زانیویەتى کەوا زیاتر لە 40 تەرمى چەکدارانى داعش و دەیان بریندار ئەمڕۆ گەیشتۆتە نەخۆشخانەى کۆمارى گشتى لە موسڵ.

شایەنى باسە هەرچەندە لە ماوەى چەند ڕۆژى رابردوو بە شێوەیەکى بەردەوام پێگە و مۆڵگەکانى چەکدارانى داعش لە لایەن فڕۆکە جەنگیـیەکانى هاوپەیمانانەوە دەکرانە ئامانج، بەڵام یەکەم جارە بەم شێوەیەى ئەمڕۆ هێرشى زەمینى فراوان لە چەندین ناوچە لە لایەن پێشمەرگەوە لە دژى چەکدارانى دەوڵەتى ئیسلامى بەڕێوە دەچێت.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:55 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG