چالاکوانی مه‌ده‌نی عومه‌ر ئیبراهیم ده‌ڵێت باری مرۆڤی ئاواره‌کان له ده‌وروبه‌ری شاروچکه‌ی سوراج و سنوری تورکیا یه‌کجار زۆر خه‌راپه و تائێستا یارمه‌تی مرۆڤی به شێوه‌یه‌کی ڕێکخستراو نه گه‌یشتۆته ناوچه‌که و خه‌ڵکه‌که له پارک و له کۆڵاناندا نیشته‌جێ بوونه. چالاکوان ئیبراهیم له نزیک کۆبانێ ڕا قسه‌ی له گه‌ڵ به‌رنامه ده‌کرد سه‌باره‌ت به شه‌ری نێوان هێزی کورد و ملیتانی داعش له 10 کیلۆمیتری کۆبانێ گوتیشی کورده‌کان به چه‌کی سوک به‌رده‌وامن له شه‌ڕکردن.
جان کورد نوسه‌ر و شیکاری بنکه له ئه‌ڵمانیا ره‌خنه‌ی له سیاسه‌تی ئۆباما گرت و گوتی هێشتا ڕوون نیه که چ لایه‌نێک شه‌ڕی داعش(له‌سوریا) له‌سه‌ر حه‌رد ده‌کات. کورد گوتیشی ده‌بێت کورده‌کان به شێوه‌ی سه‌ره‌کی پارتی دیموکراتی کوردستان(سوریا) و په‌یه‌ده و لایه‌نه‌کانی تر ناکۆکییه‌کانیان چاره‌سه‌ر بکه‌ن و له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانێتی نیشتیمانی سوریا ڕێکبکه‌وه‌ن و داخوازییه‌کانیان بخه‌نه روو، ئه‌گینا کورد (ده‌دۆڕێنن).
سه‌باره‌ت به گرنگی ڕۆڵی حکومه‌تی سه‌ره‌ک وه‌زیر عه‌بادی له پێکهێنانی حکومه‌تی کاراو تێکه‌ڵاو کردنی سوننه‌کان و چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کانی هه‌ولێرو به‌غدا ، شیروان شمێرانی شیکاری سیاسی بنکه له به‌غدا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر عه‌بادی بیهه‌وێت ده‌توانێت ئه‌م کاره بکات؟