وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و پـێـنج وڵاتی عه‌ره‌بی هێرشه ئاسـمانیـیه‌کانیان کردووه‌ته سه‌ر تێرۆرستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له سوریا.
له ڕاگه‌یاندنێـکی سه‌رکردایه‌تی ناوه‌ندی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکادا هاتووه شه‌وی ڕابردوو له ئاکامی 14 هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر نیشانه‌کان له چوار ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی سوریادا بۆ سه‌ر شوێنه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی زیانێـکی زۆریان لێکه‌وتوون و وێرانیش بوون.
یه‌کێـک له نیشانه‌کان مۆڵگاکانی تێرۆرسـتانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بوون له شاری ڕه‌ققه. هه‌ر له‌و ڕاگه‌یاندنه‌دا هاتووه به‌حره‌ین و قه‌ته‌ر و عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه و شانیشی ئوردن و میرنشینه یه‌کگرتووه‌کانی عه‌ره‌ب یان به‌شـداربوون له هێرشه‌کاندا یانیش پشـتیوانیـیان کردووه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوریا ده‌ڵێت به‌ر له‌و هێرشه ئاسـمانیـیانه ئه‌مه‌ریکا باڵیۆزی سوریای له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئاگادارکردووه‌ته‌وه. سه‌رۆکی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا که ڕۆژئاوا پـشـتیوانی لێده‌کات پـێشـوازیـیه‌کی گه‌رمی له‌و هێرشه ئاسـمانیـیانه کردووه و ده‌ڵێت کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یـیش شه‌ڕه‌کانیان دژ به تێرۆرستان کردووه به یه‌ک.
هاوکات له‌شـکری ئیسرائیل فڕۆکه‌یه‌کی جه‌نگی سوریای له به‌رزایـیه‌کانی گۆلان خستووه‌ته خوارێ.
کۆلۆنێل پـیته‌ر لینه‌ر ده‌مڕاستی له‌شـکری ئیسرائیل ده‌ڵێت سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ فڕۆکه‌یه‌کی جه‌نگی سوریا چووه‌ته ناو سنووری ئاسـمانی ئیسرائیله‌وه و هێزه‌کانی دژه ئاسمانی ئیسرائیل له فڕۆکه‌که‌یان داوه و ئێسـتاش لێـکۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌که ده‌کرێت.
میدیای سوریا خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌که‌ی پشـتڕاستکردۆته‌وه و ده‌ڵێت ئیسرائیل پـشـتیوانی له ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و جه‌بهه‌ت ئه‌لنوسره‌ی سه‌ر به ئه‌لقاعیده ده‌کات.
هاوکات پـێناچێت چین به‌م زووانه پشـتیوانی له هاوپه‌یمانێتی نێونه‌ته‌وه‌یی دژی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بکات.
هووا چۆنین ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی به‌رده‌وام دژایه‌تی توندی خۆی بۆ تێرۆرزم ڕاگه‌یاندووه و ده‌شڵێت پـێویسته کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی پـێـکه‌وه کار بۆ دژایه‌تی تێرۆرزم بکات به دابینکردنی پشـتیوانی بۆ وڵاتانی په‌یوه‌ندار که هه‌وڵی پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری وڵاتی خۆیان ده‌ده‌ن.
پـێده‌چێت به‌یژین سه‌رقاڵی کێشه ناوخۆیـیه‌کانی وڵاتی خۆی بێت ئه‌وه‌ی که به توندوتیژیـیه‌کانی توندڕه‌وانی ئاینی ناودێری ده‌کات و بووه‌ته مایه‌ی مشـتومڕێـکی زۆر له وڵاته‌که‌دا.