عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌ری به‌ندکراوی پارتی کرێکارانی کوردسـتان (په‌که‌که) داوای له تێکڕای کورد کردووه چه‌ك دژ به میلیشیاکانی داعش هه‌ڵبگرن ئه‌وانه‌ی به‌گژ هێزه‌کانی کوردی له سوریا چۆنه‌ته‌وه.
له نامه‌یه‌کدا له ڕێ مه‌زڵوم دینج پارێزه‌ره‌که‌ی له دڕه‌نگانێکی ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا له زاری عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌ری په‌که‌که گوتی داوا له هه‌موو کورد ده‌که‌م ده‌ست به به‌رگرییه‌کی گشتی دژ به‌م شه‌ڕه چروپڕه‌بکه‌ن هه‌روه‌ها گوتیشی نه‌ك به ته‌نها خه‌ڵکی ڕۆژئاوا به‌ڵکۆ تێکرای خه‌ڵکی باکوور که مه‌به‌ستی له کورده‌کانی تورکیایه و به‌شه‌کانی تری کوردستان ده‌بێت هاریکاری بکه‌ن.
ئه‌م داواکارییه‌ی ئۆجه‌لان هات به‌ر له چه‌ند کاژێرێك له هێرشه‌کانی وڵاته‌یه‌کگرتووه‌کان و پێنج وڵاتی عه‌ره‌بی له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بۆ سه‌ر مۆڵگه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له سوریا.
هێرشه‌کانی گرۆپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بۆ سه‌ر باژێڕی کۆبانی له باکووری سوریا که ته‌نها چه‌ند کیلۆمه‌ترێك له سنووری تورکیاوه دووره بۆته مایه‌ی ئاواره‌بوونی پتر له 130 هه‌زار کوردی سوریا و هه‌ڵاتنیان به‌ره‌و تورکیا.