هه‌تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت لایه‌نه سیاسیه‌کانی پارێزگای سلێمانی له هه‌رێمی کوردستانی عیراق نه‌گه‌یشتونه‌ته ڕێکه‌وتنێک بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی پۆستی پارێزگار.
دکتۆر هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و کاندیدی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ پۆستی پارێزگار ده‌ڵێت تا ئێستا هه‌شت جار کۆبوونه‌وه‌کان درێژکراونه‌ته‌وه و هه‌موو جارێکیش له‌سه‌ر داوای ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان بووه و ئێستاش هه‌ندێک لایه‌نی تر وه‌ک ده‌ڵێت داوای کاتێکی زۆریان کردووه و فراکسیۆنی گۆڕانیش له‌گه‌ڵ ئه‌و ماوه‌یه‌دا نییه و له‌وبڕوایه‌دایه یه‌ک هه‌فته به‌سه تا خواستی ئه‌و ده‌سپێشخه‌ریه‌ش که له ئارادیه بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م کێشه‌یه ده‌ربکه‌وێت.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات له ئێستادا دوو مۆدێل هاتوونه‌ته ئاراوه که خه‌ڵک به‌رواردیان ده‌کات و ده‌شڵێت ده‌سه‌ڵاتی 22 ساڵی ڕابردوو ناهێڵێت مۆدێله نوێیه‌که کار بکات و ده‌شڵێت ئه‌و مۆدێله کۆنه ده‌خوازێت به دانان خه‌ڵک دابنێت و به‌هایه‌ک بۆ سندوقه‌کانی ده‌نگدان نه‌هێڵێته‌وه و ڕه‌وایی دیموکراسی ته‌نها له سه‌رکه‌وتنی خۆیدا ببێنێت، له ده‌مێکدا مۆدێله نوێیه‌که ده‌خوازێت چه‌قی گۆڕانکاری و هێز هاوڵاتی بێت.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: