چالاکوانان ده‌ڵێن سه‌دان چه‌کدرای کورد له تورکیاوه ده‌ربازی سوریا بوون بۆ به‌رگری کردن له ناوچه کورده‌کانی که که‌وتووه‌ته ژێر هێرشی چه‌کدارانی داعش.
ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا و کاربه‌ده‌ستێکی خۆجێیی کورد نه‌واف خه‌لیل ڕۆژی شه‌ممه ڕایگه‌یان جه‌نگاوه‌ره کورده‌کان چوونه‌ته ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری کۆبانی له باکوری سوریا.
چه‌کدارانی ده‌وڵه‌تی ئسیلامی له هه‌فته‌ی ڕابوردووه‌وه ده‌وروبه‌ری کۆبانییان گرتووه، ده‌ستیان به‌سه‌ر گونده‌کاندا گرتووه‌و فشاریان بۆ هه‌زاران کوردی سوریا بردووه ماڵه‌کانی خۆیان جێبهێڵن.
چه‌کداره کورده‌کانی سوریا توانیویانه له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابوردووه‌وه به سه‌رکه‌وتووانه شه‌ڕی دژ به ملیتانه‌کان بکه‌ن، به‌ڵام ئه‌م دۆخه له‌م دواییه گۆڕاو وای لێهات که داوای یارمه‌تی له ڕۆژئاوا بکه‌ن.
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق مه‌سعود بارزانی هۆشداری دا هێرشه‌کانی داعش بۆ سه‌ر ناوچه‌ی کۆبانی هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ته‌واوی کورد.