له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بوونی مه‌ترسیـیه‌کانی داعش بۆ سه‌ر عێراق و ناوچه‌که و جیهان به گشـتی کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی به ڕابه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا سه‌رقاڵی پـێـکهێنانی هاوپه‌یمانێتیـیه‌کی کاریگه‌ره له دژی ئه‌م کۆمه‌ڵه توندڕه‌وه که ئێستا پانتایـیه‌کی زۆری خاکی عێراق و سوریای له ده‌سـتدایه.
له‌م دوایـیانه له کۆبوونه‌وه‌ی جه‌دده‌ی عه‌ره‌بسـتانی سعودی که به به‌شداری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کێری به‌ڕێوه‌چوو، 10 وڵاتی عه‌ره‌بی به شه‌ش وڵاته‌که‌ی که‌نداوه‌وه به‌ڵێنی به‌شـداریـیان له شه‌ڕی دژی داعشیان دا.
ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش له پاریس زیاتر له 30 وڵات به عێراقه‌وه به‌ڵێنیان دا ئه‌وه‌ی پـێویست بێت بیکه‌ن هه‌تا شـکست به داعش بهێنن. ئه‌وه‌ی سه‌رنج ڕاکێش بوو تورکیای ئه‌ندامی ناتۆ هه‌تا ئێسـتا ئاماده نه‌بووه به‌شداری له‌و هاوپه‌یمانێتیـیه بکات و هه‌روه‌ها ڕای جیاوازیش هه‌یه له‌سه‌ر هێزێـکی هه‌رێمی ئه‌ویش به‌شـداریپـێکردنی ئێرانه یان نا.
ئه‌مه بابه‌تی به‌رنامه‌ی ڕه‌هه‌ندی پـێشـهاته‌کانی ئه‌م هه‌فته‌یه بوو که موعته‌به‌ر شیروانی له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا پـێشـکه‌شی ده‌کات. میوانه‌کان ئه‌م ڕۆژنامه‌وانه به‌ڕێزانه بوون:
زانا عومه‌ر، له قامیشلی.
مه‌حمه‌ت ئه‌ره‌ن له دیاربه‌کر.
نامۆ عه‌بدوڵڵا، به‌رپـرسی نووسینگه‌ی ڕووداو له واشنتن.
هیوا گوڵ محه‌مه‌دی له سوید.