تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌خوازن به سه‌ربڕین ترس و تۆقاندن له دڵی خه‌ڵکدا بچێنن و زانایه‌کی ئیسلامیش داوای پڕۆژه‌یه‌کی هاوبه‌شی میانڕه‌وه ئیسلامیه‌کان و خه‌ڵکی سیکیولار ده‌کات بۆ به گژدا چوونه‌وه‌ی توندڕه‌ویی ئیسلامی.
شێخ ئاوات نه‌قشبه‌ندی ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ له جیهانی ئیسلامی‌دا به گشتی و له عێراق و سوریاشدا تێگه‌یشتن بۆ جیهاد به شێوه‌یه‌کی زۆر زۆر ناشرین پیاده ده‌کرێت و ده‌شڵێت ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به جیهاد ناودێری ده‌کات هه‌رگیز ئه‌وه جیهاد نییه و ئاینی ئیسلام لێی بێ به‌رییه و جیهادی گه‌وره ئه‌وه‌یه شته ناشرینه‌که‌ی ناو خۆت بگۆڕیت و جیهادی بچوکیش ئه‌وه‌یه کاتێک ژیانت ده‌که‌وێته به‌ر مه‌ترسیه‌وه داکۆکی له خۆت بکه‌یت، ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و ئه‌لقاعیده ده‌یکه‌ن دوورن له هه‌موو به‌هاکانی ئیسلام.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، شێخ ئاوات نه‌قشبه‌ندی ده‌ڵێت یه‌کێک له هۆکاره‌کانی ئه‌وه‌ی خه‌ڵک دوای ئه‌م جۆره ڕێکخراوانه ده‌که‌ون ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گرفته ده‌رونیه‌کانی هه‌یانه و ئه‌م ڕێکخراوانه سودیان لێ وه‌رده‌گرن و بۆ شتی تر و ئامانجه‌کانی خۆیان به‌کاریان ده‌هێنن و ده‌شڵێت هه‌ندێکیش بۆ مه‌به‌ستی تر په‌یوه‌ندی به‌و جۆره ڕێکخراوانه‌وه ده‌که‌ن به‌ڵام دواتر که بۆیان ده‌رده‌که‌وێت ئه‌مانه هه‌ر خه‌ریکی کوشتن و سه‌ربڕین و کاری دژی مرۆڤن، ئیتر ڕێگه‌یه‌ک بۆ چوونه ده‌ره‌وه له‌و ڕێکخراوانه نادۆزنه‌وه.
شێخ ئاوات نه‌قشبه‌ندی، پرسیار ده‌کات بۆچی له وڵاته دیموکراسیه‌کاندا ده‌رفه‌ت ده‌درێت هه‌ندێک که‌س به ناوی ئایینه‌وه هانی خه‌ڵک بده‌ن بۆ توندوتیژی؟
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: