نه‌نواندنی هه‌ڵوێست له‌لایه‌ن تورکیاوه به‌رامبه‌ر ڕه‌وشی ئه‌م دواییه‌ی شه‌ڕه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی دژی کورد له عێراقدا نیگه‌رانی له شه‌قامی کوردی‌دا هێناوه‌ته ئاراوه و هه‌روه‌هاش له‌لای هه‌ندێک له سیاسه‌تمه‌دارانی کوردیش ئه‌و نیگه‌رانیه دروستبووه.
که‌مال چۆمانی، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر له دامه‌زراوه‌ی سیاسه‌تی کوردستان ده‌ڵێت له‌وبڕوایه‌دایه ئه‌و نیگه‌رانیانه هه‌م له شوێنی خۆیدان و هه‌میش له‌وه گه‌وره‌ترن له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی وه‌ک ده‌ڵێت خه‌ڵکی کوردستان له‌سه‌ر بنچینه‌ی لێدوانه‌کانی به‌رپرسانی حیزبی و حکومی هه‌رێمی کوردستان چاوه‌ڕوانیه‌کی زۆریان هه‌بوو له تورکیا پاش ئه‌و هێرشانه‌ی داعش ده‌ستی پێ‌کرد.
به‌ڕێز چۆمانی ده‌شڵێت ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی تورکیا نیشانه‌یه‌که که هه‌رێمی کوردستان له ڕووی دیپلۆماسیه‌ت و له ڕووی په‌یوه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌یی و په‌یوه‌ندی هه‌رێمیه‌وه نه‌بوونه‌ته په‌یوه‌ندیه‌کی دامه‌زراوه‌یی و ئه‌وه‌ی که هه‌یه له‌سه‌ر بنچینه‌ی جیاواز له‌و پره‌نسیپانه‌ن که پێویستن په‌یوه‌ندیی دوو لایه‌نه‌ی له‌سه‌ر بونیات بنرێن.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ که‌مال چۆمانی نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر له دامه‌زراوه‌ی سیاسه‌تی کوردستان کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: