له ڕۆژی دووشه‌ممه کۆنفرانسێکی نێوه‌نه‌ته‌وه‌یی له پاریس ئه‌نجام ده‌درێت به مه‌به‌ستی پێکهێنانی به‌ره‌یه‌ک دژ به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام.
له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌هرۆز جه‌عفه‌ر ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر کورد خۆی له ناو ماڵی خۆی ڕێکبخات ده‌توانێت ئه‌و کۆنفرانسه له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا به‌کار بهێنێت. هه‌روه‌ها ده‌شڵێت پێم وا نییه ئه‌گه‌ر تورکیا به‌شداریش نه‌بێت هیچ ده‌رئه‌نجامێکی دژی تورکیای لێناکه‌وێته‌وه چوونکه هاوپه‌یمانی ڕۆژئاوایه‌و ئه‌ندامێکی ناتۆیه.
به‌ڕێز جه‌عفه‌ر ده‌شڵێت هه‌ڵوێستی تورکیا به‌رامبه‌ر هێرشی داعش له هه‌رێمی کوردستان جێگای گومانه و ئه‌وه ده‌گه‌ێنێت تورکیا هاوپه‌یمانێکی ڕاسته‌قینه‌ی کورد نییه.