له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که ده‌گوترێت هونه‌ری شێوه‌کاری به به‌راورد له‌گه‌ڵ ژانره فه‌رهه‌نگیه‌کانی تری کوردی‌دا نوێیه به‌ڵام به‌و مانایه نییه که خاوه‌نی مێژووی خۆی نه‌بێت و نه‌یتوانیبێت شوێنێکی گرنگ له فه‌رهه‌نگدا بۆخۆی بگرێت.
مێژووی هونه‌ری شێوه‌کاری ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ قۆناغی دێرینی ژیانی مرۆڤ له ئه‌شکه‌وته‌کاندا و وێنه‌ی ئاژه‌ڵه‌کان و هێما و سیمبۆله‌کانی ئه‌و سه‌روه‌ختانه به‌لای زۆرێک له ڕه‌خنه‌گرانی شێوه‌کاریه‌وه سه‌ره‌تایه‌که بۆ ئه‌م هونه‌ره.
هه‌ندێک له‌و بڕوایه‌دان کاریگه‌ریه‌کانی ئه‌م هونه‌ره به به‌راورد له‌گه‌ڵ ژانره‌کانی تردا سنورداره و بۆ هه‌ندێکیش هونه‌ری شێوه‌کاری ئه‌و هونه‌ره‌یه به ڕه‌نگ و فیگه‌ره‌کان و جوڵه‌ی فڵچه مێژوو ده‌نوسێته‌وه له ڕوانگه‌ی دیدی خاوه‌نه‌که‌یه‌وه.
کاتێک شاعیرێک ده‌ست به نوسینی شیعرێک ده‌کات ، یان چیرۆکنوسێک ده‌که‌وێته چنینی دراماکه‌ی هیچی زیاتر نییه له‌گه‌ڵ تێڕامانی هونه‌رمه‌ندێک له ته‌ختی سپی تابلۆکه‌ی و بیرکردنه‌وه له چۆنیه‌تی پڕ کردنه‌وه‌ی ڕه‌نگ و نوسینه‌وه‌ی په‌یامه پیرۆزه‌که و ئاشناکردنی به دیدی بینه‌رانی خۆی.
دارا ئارام، خاوه‌نی چه‌ندان پێشانگای هونه‌ری و تایبه‌تییه له وڵاتی که‌نه‌دا و وڵاتانی ئه‌وروپاش.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌مان توانیویه‌تی له ڕێی سه‌لیقه‌ی هونه‌ری به‌کارهێنانی ڕه‌نگه‌کانه‌وه خۆی به بینه‌رانی خۆی بناسێنێت.
بینه‌رانی تابلۆ هونه‌ریه‌کان وه‌ک یه‌کن؟ دارا ئارام وه‌ک هونه‌رمه‌ندێکی کورد له هه‌نده‌ران، ئایا توانیویه‌تی له‌ڕێی ڕه‌نگه‌کانی و له‌ڕێی فیگه‌ر و به‌کارهێنانی فڵچه‌وه په‌یامی خۆی بگه‌یه‌نێته ڕۆژئاواییه‌کان؟
ئه‌وه‌نده‌ی له تابلۆکانی دارا ئارام ده‌ڕوانم ئه‌ڵبه‌ت له ڕێی ئینته‌رنێته‌وه، ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌مان کار له‌سه‌ر ته‌کنیک و بیرۆکه‌کان ده‌کات و هه‌میشه‌ش به ڕه‌نگ ڕوانینه‌کانی خۆی نومایشت ده‌کات و ته‌کنیک ده‌خاته خزمه‌ت بیرۆکه‌کان، یانیش به پێچه‌وانه‌وه بیرۆکه‌کان دێنێت و ده‌یانکاته دایکێک بۆ ته‌کنیکی نوێکانی خۆی.
دارا ئارام، له هه‌نده‌ران ده‌ژی، به‌ڵام هه‌میشه وا له ئامێزی نیشتیمان‌دا، هه‌میشه ڕه‌نگه‌کانی ئاوێته‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ن بۆ نیشتیمان، زێدی یه‌که‌م ژووانی له‌گه‌ڵ ڕه‌نگدا و مه‌ڵبه‌ندی یه‌که‌م فڵچه‌گرتنه ده‌ست و هه‌واری ئاشنابوون به یه‌که‌م ژیاری هونه‌ر و یاده‌وه‌ریه‌کان.
زانیاری زیاتر له به‌رنامه‌ی "ژیان له فه‌رهه‌نگدا"یه: