به‌شداری کورد له پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراقدا ناڕه‌زایی شه‌قامی کوردی لێکه‌وتۆته‌وه و ئه‌ندامێکی کوردی په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌ش ده‌ڵێت کورد ناچارکرا به‌شداری له حکومه‌ته‌که‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادیدا بکات.
دکتۆر موسه‌نا ئه‌مین، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له فراکسیۆنی یه‌کگرتووی ئیسلامی ده‌ڵێت گومانی تێدا نییه به‌شداری کورد له حکومه‌تی عێراقدا له ئاستی پێویستدا نه‌بووه و به‌شداری کوردیش له دانیشتنه‌که‌ی په‌رله‌ماندا زه‌بوونانه بوو وه ئاستی هه‌ره که‌می داخوازیه‌کانی کوردیش جێبه‌جێنه‌کراون و ده‌شڵێت ته‌نانه‌ت له وتووێژه‌کانی دانوستانکارانی کوردیش‌دا بۆ پێکهێنانی حکومه‌ت هیچ یه‌کێک له دۆسێکان یه‌کلانه‌کراونه‌ته‌وه و هیچ یه‌کێکیش له‌و داخوازیانه‌مان نه‌خراونه‌ته ناو به‌رنامه‌ی حکومه‌ته‌وه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر موسه‌نا ئه‌مین ده‌شڵێت ئه‌و 3 مانگه‌ی دیاریکراوه بۆ جێبه‌جێکردنی داواکانی کورد وه‌ک به‌خشینی مۆڵه‌تێکه بۆ جێبه‌جێکردنی داواکان، هه‌رچه‌نده زۆری نه‌مابوو بگه‌ینه داڕشتنێکی نوێ بۆ جێبه‌جێکردنی ئاستی هه‌ره که‌می داواکاریه‌کانمان به‌ڵام سه‌رقاڵی شاندی کوردی به هه‌ندێک دۆسێی تره‌وه وه‌ک ده‌ڵێت به تایبه‌تی به پرسی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه و لایه‌نی به‌رامبه‌ریش دانوستاندنی تری هه‌بوو له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی تردا بۆیه کاته‌که له به‌رژه‌وندی کورد نه‌بوو.
دکتۆر موسه‌نا ئه‌مین ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا په‌رله‌مانتارانی کورد له به‌غدا پاش ماوه‌یه‌ک له ده‌ستپێکردنی دانیشتنه‌که‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی په‌رله‌مان چوونه هۆڵی په‌رله‌مان به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێت دیمه‌نێکی جوانی نه‌دا و هه‌روه‌هاش وه‌ک ده‌ڵێت سه‌رۆکی عێراقیش که له هۆڵی په‌رله‌مان ئاماده‌بووه به‌ڵام هیچ هه‌ماهه‌نگیه‌کی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی کورددا نه‌بووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: