مسته‌فا سه‌ید قادر وه‌زیری پـێشـمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق ده‌ڵێت هه‌موو ئه‌و چه‌کانه‌ی ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌کرێن له لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌که‌یه‌وه وه‌رده‌گیرێن و دابه‌ش ده‌کرێن.
وه‌زیری پـێشمه‌رگه ڕۆژی سێشه‌ممه له وتووێژێـکیدا له‌گه‌ڵ موعته‌به‌ر شیروانی له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گوتیشی هه‌تا ئێستا له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکا و فه‌ڕه‌نسـاوه چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیـیان پـێـگه‌یشـتووه، وه هه‌ندێـک وڵاتی دیکه هه‌ن ئه‌وانیش به نیازن بینێرن، به‌ڵام کۆسپ هاتووه‌ته به‌رده‌میان به‌هۆی بڕیارێـکی نوری مالیکی سه‌رۆک وه‌زیری پـێشـوو که ده‌ڵێت ده‌بێت فڕۆکه‌کان به‌ر له‌وه‌ی به‌ره‌و کوردسـتان بچن ده‌بێت له به‌غدا بنیشنه‌وه تاوه‌کو بزانن چیان دێدایه و پاشان ڕه‌وانه‌ی هه‌ولێری بکرێن.
پاشـان مسته‌فا سه‌ید قادر گوتی هێزه‌کانی پـێشـمه‌رگه له ئێسـتادا له حاڵه‌تی هێرشـکدان نه‌ک به‌رگری، ئه‌مه‌ش به‌هۆی بۆردومانی فڕۆکه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ئه‌و پـشـتیوانیـیه نێوده‌وڵه‌تیـیه‌ی لێیان ده‌کرێت.