به پێی ده‌زگایی ڕاگه‌یاندنی حکومه‌تی ئێران ڕێبه‌ری باڵای دینی ئێران ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامنه‌یی له نه‌خۆشخانه‌یه‌کی تاران نه‌شته‌رگه‌ری پروستات-ی بۆ کراوه. ئاژانسی فه‌رمی حکومه‌تی ئێران –ئیرنا- ڕایگه‌یاند سه‌ر له به‌یانی دووشه‌ممه نه‌شته‌رگه‌رییه‌که به سه‌رکه‌وتوویی به‌ڕیوه چوو.
به‌ر له نه‌شته‌رگه‌رییه‌که، ئه‌و به ئیرنای گوتبوو" جیگای نیگه‌رانی نیه، هه‌ڵبه‌ته مانای ئه‌وه نیه خه‌ڵک دوعای بۆ نه‌که‌ن."
ئایه‌توڵڵای ته‌مه‌ن 75 ساڵان له‌وه‌تانی ساڵی 1989-وه ڕێبه‌رایه‌تی ئێرانی کردووه.