وه‌ها بڕیاره ئه‌مڕۆ ئه‌ندامانی شاندی دانوستاندنی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێمدا کۆببنه‌وه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و تاووتوێکردنی دواترین په‌ره‌سه‌ندنه‌کان له وتووێژه‌کانیاندا له به‌غدا بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق.
کاوه موحه‌مه‌د، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له فراکسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ که‌می کاتدا بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی وڵاته‌که به‌ڵام هێشتاش کێشه‌ی زۆر ماون له‌به‌رده‌م پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی عێراقیدا و ده‌شڵێت له‌وبڕوایه‌دا نییه ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه به‌ڕێوه بچێت که بڕیاره دره‌نگانێکی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له په‌رله‌ماندا بکرێت بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر کارنامه‌ی کابینه‌ی نوێ.
کاوه موحه‌مه‌د ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات هه‌موو ئاماژه‌کانی ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن هاوپه‌یمانی نیشتیمانی به‌ثیی ژماره‌ی کورسیه‌کانی کورد له په‌رله‌ماندا ناڕوات و له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که پێشتر له حکومه‌ته‌که‌ی مالیکیدا چوار پۆستی وه‌زاری هه‌بووه به‌ڵام ئێستا ته‌نها سێ پۆست بۆ کورد دانراوه بێ له پۆستی جێگری سه‌ره‌ک وه‌زیر.
به‌ڵین ساڵح، وتووێژی له‌گه‌ڵ کاوه موحه‌مه‌د ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژکه‌که‌دایه: