هه‌تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت پاش تێپه‌ڕینی ماوه‌یه‌کی زۆر به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکاندا به‌ڵام هێشتا له شاری سلێمانی پۆستی پارێزگار یه‌کلانه‌بۆته‌وه.
ڕێبین ئه‌حمه‌د هه‌ردی، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر ده‌ڵێت کێشه‌که ئاڵۆزتره له‌وه‌ی که ئاوه‌ها باس بکرێت له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی هیچ یه‌کێک له هێزه‌کان هێنده ده‌نگیان نه‌هێناوه به سه‌رکه‌وتوی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن ناودێر بکرێت و ده‌شڵێت نه بزووتنهوهت گۆڕان دڵنیایه له‌وه‌ی ئایا له گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردندا زۆرینه‌ی ساده به‌ده‌ست ده‌هێنێت و نه یه‌کێتی نیشتیمانیش ئه‌و دڵنیاییه‌ی هه‌یه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز هه‌ردی ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر هاتبا و شه‌ڕی داعش نه‌بووایه سه‌رنجی خه‌ڵک له‌سه‌ر ئه‌م کێشه‌یه‌ی پارێزگای سلێمانی زۆر زیاتر ده‌بوو وه له‌وانه بووایه کێشه‌که له‌ناو شه‌قامه‌کاندا ڕه‌نگی بدایه‌ته‌وه و کێشه‌ی گه‌وره‌تریشی لێبکه‌وتایه‌ته‌وه.
به‌ڕێز هه‌ردی ده‌ڵێت له‌وبڕوایه‌دایه ته‌نها چارهسهریهکیش بۆ ئه‌م گرفته ئه‌وه‌یه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ببێته ئۆپزسیۆن له فه‌رمانڕه‌وایه‌تیکردنی سلێمانیدا.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: