به‌رپرسانی له‌شکری وڵاته یه‌کگرووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن فڕۆکه جه‌نگیه‌کانیان له خۆرئاوای عێراق هێرشی ئاسمانیان کردۆته سه‌ر ناوچه‌یه‌کی نزیک به‌نداوی حه‌دیثه که له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی چه‌کدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیدایه.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ به‌رپرسانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ڕایانگه‌یاند هێشتا ئه‌و به‌نداوه له ژێر ده‌سته‌ڵاتی حکومه‌تی عێراقدایه به‌ڵام هێرش بۆ سه‌ر گروپی داعش ده‌ستی پێ‌کرد بۆ ئه‌وه‌ی پاشه‌کشێ به‌و چه‌کدارانه بکرێت که هه‌وڵی کۆنترۆڵکردنی به‌نداوه‌که ده‌ده‌ن.
چه‌ک هه‌یگڵی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا له‌میانه‌ی لێدوانێکیدا ئه‌مڕۆ له گورجستان ڕایگه‌یاند پاراستنی به‌نداوی حه‌دیثه و رێگرتن له‌وه‌ی بکه‌وێته ده‌ستی چه‌کدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی کارێکی گرنگه. هه‌روه‌ها گوتیشی ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌نداوه بکه‌وێته ده‌ستی گروپی داعش وێرانی ده‌که‌ن و ئاکامه‌که‌ی زۆر خراپ ده‌بێت و ڕه‌وشی هه‌نوکه‌ی عێراق ئاڵۆزتریش ده‌کات.
له‌لایه‌کی تره‌وه فڕۆکه جه‌نگیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا چه‌کدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی وئامێره جه‌نگیه‌کانیان له نزیک شاری هه‌ولێر کرده ئامانج.